پیاوێک ماڵەکەیانی سووتاندو سێ منداڵی گیانیان لەدەستداو هاوژینەکەیشی سووتاوە

لە ڕووداوێکی سووتاندا لە شارەدیی گوڵاڵە سێ منداڵ گیانی لە دەستدا و داکیشیان بەسەختی برینداربوو و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، بەپێی وتەی پۆلیس پیاوەکە ماڵەکەیانی سووتاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو، ڕووداوێکی کەوتنەوەی ئاگر لە شارۆچکەی گوڵاڵەی سەربە پارێزگای دیالە ڕوویدا، بە هۆیەوە دایکێک بە سەختی برینداربوو و سێ منداڵیشی گیانیان لەدەستدا.

 

دایکەکە بە هۆی ئەوەی ڕێژەی سووتاوییەکەی گەیشتووەتە ٨٠٪، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

 

بەپێی وتەی پۆلیسی گوڵاڵە، ڕووداوەکە بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و لە ئێستادا هاوژینی ژنەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.