پەرلەمانی ئه‌وروپا ڕێز له ڕۆژنامه‌نووسێكی ژن ده‌گرێت
پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتیك بە ناوی ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو دافنی کاروانا ئامادە دەکات و ڕۆژی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکەش هەمان ساڵرؤژی تیرۆرکردنی دەبێت.

ناوەندی هەواڵ
پەرلەمانی ئه‌وروپا ڕۆژی سێ شەممە بە شێوەیەکی فەرمی خه‌ڵاتێكی به ناوی ڕۆژنامه‌نووسی مه‌یدانی دافنی كاروانا گالیزیا ڕاگه‌یاند و ئاماژەی بەوەدا ئەم خەڵاتە ساڵانە لە ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەم دەبەخشرێت لە هەمان ڕۆژی تیرۆر کردنیدا.
ڕاگەیاندنی خەڵاتی دافنی بۆ ڕێزلێنانە لە ڕۆژنامەنووسی ڕاپۆرتەکانی گەندەڵی خەڵکی ماڵتا "دافنی کاروانا گالیزیا" کە لە ١٦ی تشرینی یه‌كه‌م/١٠ی ٢٠١٧ لە ڕێگەی چاندنی بۆمبەوە بە ئۆتۆمبێلەکەیدا و لە کاتی دەرچوونی لە ماڵدا تیرۆر کرا، لەدوای چەند ڕۆژێک لە سکاڵاکەی لە چەند کەسایەتییەکی باڵادەستی مالتا بە تۆمەتی گەندەڵی و هەڕەشەکردنیان بە کوشتنی دافنی.
بۆ هەڵبژاردنی ڕۆژنامەنووسی شایستەی خەڵاتەکە لیژنەیەکی سەربەخۆ لەلایەن کۆمیتەی ئەوروپاوە دەستنیشان دەکرێت، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، هایدی هۆتالا له باره‌ی خه‌ڵاتەکەوە وتی: خه‌ڵاتی دافنی كاروانا گالیزیا تیشك ده‌خاته سه‌ر رۆڵی گرنگی رۆژنامه‌نووسان له پاراستنی دیموكراتی و بۆ سه‌رنجڕاكێشانی هاوڵاتیانە بۆ سه‌ر گرنگی ئازادی رۆژنامه‌گەری.
لە راپۆرتێکی ئەنجومەنی ئەوروپا دەربارەی ڕۆژنامەنووسان هاتووە، ٢٠١ حاڵه‌تی پێشێلكاری له دژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمار كراوه، ئەم ژمارەیەش بە ڕێژەی ٪٤٠ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩.
بەپێی ئامارێكی ڕێکخراوی یونسكۆ به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بڵاوی كردوەته‌وه، ٦٢ حاڵه‌تی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان له ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركراوه، یونسكۆ له ڕاپۆرته‌كه‌یدا لیستی مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهانی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بڵاوكرده‌وه كه عێراق له سه‌رووی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندایه بەو پێیەی لە ساڵێکدا ٤ ڕۆژنامه‌نووس كوژراون، دوا بەدوای عێراق وڵاتی سوریایە بە ٤ حاڵەت، له یه‌مه‌ن ٢ و له سۆماڵیش ٢ ڕۆژنامه‌نووس کوژراون.
ت.پ