پرچی سەوزی ژینگەیی بڕینی ئاوی فوراتی شەرمەزار کرد

دەستپێشخەری پرچی سەوزی ژینگەیی لە شاری قامیشلۆ لە باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا بڕینی ئاوی فوڕاتیان شەرمەزار کرد.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

قامیشلۆ

 

هەمیشە دەوڵەتی تورکیا بە بڕینی ئاوی فوڕات هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیان لە شار و کانتۆنەکانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا، ماوەیە دەوڵەتی تورکیا ئاوی ڕوباری فوراتی بڕیوە و ڕێگای ڕێڕەوی ئاو بۆ ڕووبارەکە دەگرێت، بەو هۆیەوە دەستپێشخەری پرچی سەوزی ژینگەیی لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە زانکۆی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ بڕینی ئاوی فوراتیان شەرمەزار کرد، و بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە.

 

لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی پرچی سەوزی ژینگەیی و مامۆستایانی زانکۆ بەشداربوون، بەیاننامەکە لەلایەن بەنگین سەدا ئەندامی پرچی سەوزی ژینگەییی خوێندرایەوە و ئاماژەیان بەوەدا: لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا ئاوی فورات دەبڕێت، ئەمساڵیش چوار مانگە ئاوی ڕوبارەکە وەک دەمار دەبڕێت و ڕێگا لە ڕێڕەوی ئاوەکە دەگرێت، ئەمەش تەنها بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیان نییە، بەڵکو هەموو ئەو ناوچانەی کە ڕووبارەکەیان پێدا تێپەڕ دەبێت زیانیان پێدەگات.

 

گوڵستان سیدۆ ئەندامی ڕێکخراوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ژنها  ئاماژەی بەوەدا: بڕینی ئاوی فورات مەترسی لەسەر ژینگە و ناوچەکانی سوریا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە و هەموو کەسێکیش ئەوە دەزانێت ئاوی فورات سەرچاوەی ژیانی ناوچەکەیە، چەندین ساڵە بە بڕینی ئاوی فورات دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیان و ئەمەش دەرەوەی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی ژینگەییە.

 

ت.پ