ناوەندی هەواڵ
شەش ڕۆژ لەمەوبەر لە گوندی هەڵاڵاوای پێنجوێن ئاگرێکی گەورە سەریهەڵدا و هەرچەندە چەند جارێک کۆنتڕۆڵکرا بەڵام سەریهەڵدایەوە، ماوەی پێنج ڕۆژ ئاگرەکە بەردەوام بوو، دواجار ئیوارەی دوێنی ئاگرەکە لە دیوی گوندی نزارەوە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ڕێکخراوی ملەکەوە لە ئاگرەکەدا هەزار و ٩٣٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتاوە، جگە لەوەش دوو ژینگەپارێزی خۆبەخش برینداربوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
بەپێی زانیارییەکان دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەر لەوێ مابوون و چاودێری پاشماوەی ئاگرەکەیان دەکرد بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرهەڵنەداتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ١٩ی ئاب، ئاگرێکی فراوان سنووری ناحیەی گەرمک و گوندەکانی شایەن و میشاوی گرتەوە و بووە هۆی سووتانی زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان.




