په‌یامنێرانی بێ‌سنوور، کۆرۆنا بووەتە هۆی بەرتسککردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەری
له كاتێکدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ لە جیهاندا قەیرانی تەندرووستی دروستکردووە، هاوکات قەیرانی ئازادیشی دروستکردووە، بووەتە ڕێگر لەبەردەم دەستڕاگەیشتنی ڕۆژنامەنووسان بە زانیارییەکان، ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور هۆشداری ده‌دات ڕۆژنامەنووسان له ١٣٠ وڵات ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی ده‌بێته‌وه.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنوور، له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به دۆخی كاری رۆژنامه‌وانی له ئاستی جیهاندا، ده‌ستنیشانی كردووه ٪٧٣ له كۆی ١٨٠ وڵات ڕۆژنامەنووسان له دۆخی ناله‌بار و مه‌ترسیداردان، ته‌نیا ١٢ وڵات له كۆی ١٨٠ ڕۆژنامەنووسانیان لە دۆخێكی باشدان.
ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور (كریستوفه‌ر دولوار) له لێدوانێكدا بۆ ئا‌ژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌رفه‌تی بۆ زۆرێك له وڵاتان دروستكردووه تا ڕێگری له ئازادی ڕۆژنامەنووسی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، هەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە به‌شێكی زۆر له کارە مەیدانی و چاودێری کردنی ڕۆژنامەنووسان وەستاوە، ئاستەنگی لەبەردەم گەیشتینیان بە زانیاری کراوە، هەروەها دەرفەتێکی زیاتر بۆ دەسەڵاتداران هەبووە تا ڕۆژنامەنووسان بە لاڕێداببەن.
توركیا، له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تەوه ڕێگری لە کاری ڕۆژنامەنووسی دەکرێت
له ڕاپۆرتی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ده‌رباره‌ی توركیا، كه له ڕێزبه‌ندی ١٥٣هاتووه، له كاتی به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له سوریا و ده‌ستێوه‌ردانی سوپای توركیا له لیبیا و به‌كارهێنانی په‌تای كۆرۆنا وه‌كو به‌هانه بۆ سه‌ركوتكرنی چالاكوانان، ده‌رفه‌تێكی زێڕینی بۆ توركیا هێناوەتە ئاراوە بۆ چڕكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی چه‌وساندنەوە به‌رامبه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن.
ئەمەش لەکاتێکدایە ٩٠% ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدایە، ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ردۆغان فراوانتر بووه و به‌د به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی دادەریش گه‌یشته به‌رزترین ئاست.
ئێران، مافی بنچینه‌یی بۆ گه‌یشتن به زانیارییه‌كان پێشێل ده‌كات
ئێران، له ڕیزبەندی ١٧٤ دایه، تاوانباركردنی ڕۆژنامه‌نووسان، بەپێی ڕاپۆرتەکە توندوتیژییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دوو به‌رامبه‌ر زیادی كرووه، له ناو ٤١ ساڵدا ده‌وڵه‌ت توانی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بگرێت و هه‌تا ئێستا توندوتیژییەکان به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وامه.
ڕاپۆرتی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ئاماژه ده‌كات، له‌ناو ٣٠ ساڵدا زیاتر له ٨٦٠ ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئێرانەوە ده‌سگیرکراون و سزادراون یانیش له سێداره‌دراون، هێرشی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دەوڵەتی ئێران بۆ سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ته‌نیا له ناو خودی وڵات‌دا نییه به‌ڵكو ڕاگه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ڕووبه‌ڕووی گوشار ده‌بنه‌وه.
له چوارچیوه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له باره‌ی کاریگەرییەکانی په‌تایی كۆرۆنا لەسەر ڕۆژنامەنووسان ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ده‌ڵێت: ئێران یه‌کێكە لە یەکەمین وڵاتەکان کە مەترسیدارترین شووێنە بۆ ڕۆژنامەنووسان لەسەر ئاستی جیهاندا.
عێراق، له هه‌موو كات زیاتر ئاسایشی ڕۆژنامەنووسان له مه‌ترسیدایه
له ڕاپۆرتی ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ده‌رباره‌ی عێراق، كه له ڕیزبەندی ١٦٣ دایه، ڕۆژنامه‌نووسان له عێراق له كاتی پێداچونەوەیان بۆ ڕووداوه‌كان ژیانی خۆیان ده‌خنه مه‌ترسییه‌وه، تایبه‌ت له كاتی خۆپیشاندنی ناڕه‌زایه‌تی له دژی ده‌سه‌ڵاتی دەوڵەت ژماره‌یه‌كی زۆری ڕۆژنامه‌نووسان ده‌سگیركران و به شێوه‌یكی گوماناوی كوژران و ڕفێندران، زۆر جار لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسان به بێ ئه‌نجام ده‌مێنێته‌وه و تاوانباران به بێسزادان ده‌مێننه‌وه، له عێراقدا ده‌سه‌ڵات بۆی هه‌یه هێڵەکانی ئینته‌رنێت كۆنترۆل بكات یانیش بەتەواوەتی ڕایگبرێت.
له باره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕاپۆرتی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور هاتووه، ده‌زگای سەر بە دەسەڵات بەردەوام هێرشی کردووەتە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕه‌خنه له بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران دەگرن، بە تۆمەتی سیخوڕی دەخرێنە زیندانەوە و هەڕەشەییان لێدەکرێت، هەروەها لەژێر ئەشکەنجەداندا دانپێدانانی زۆرەملەییان پێدەکرێت.
ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، كه وڵاتی نه‌رویج وه‌كو یه‌كه‌مین وڵات له پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌نووسان له ڕیزبەندی خۆی ماوەتەوە، هەروەها فینلاندا له ڕیزبەندی دووه‌م و سوید له ڕیزبەندی سێیه‌م و دانیمارك له ڕیزبەندی چوارمه.
ت.پ