نەتەوە یەکگرتووەکان، پشتگیری ئەو منداڵانە بکەن کە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسی لەدایکبوون
لیژنەی نەهێشتنی جیاکاری دژی ژنان و لیژنەی مافەکانی منداڵ داوا لە حکومەتەکان دەکات کە زیاتر کاربکەن بۆ پشتگیریکردنی ئەو منداڵانەی لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسی لە شەڕی چەکداریدا لەدایکبوون، هەروەها داوای پاراستنی دایکیان دەکات.

ناوەندی هەواڵ
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە ١٩ی مانگ بڵاوکراوەتەوە، لیژنەی نەهێشتنی جیاکاری دژی ژنان و لیژنەی مافەکانی منداڵ کە بەرپرسی چاودێری جێبەجێکردنی پەیماننامەی مافەکانی منداڵن، هاتووە: "ئەو منداڵانەی لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسی لە چوارچێوەی ململانێی چەکداریدا لەدایک بوون و دایکانیان بێبەشن لە هەموو ماف و پێداویستییەکان، بە شێوازی جۆراوجۆر جیاکاریان لە بەرامبەردا کراوە و لەلایەن کۆمەڵگاکانەوە پەراوێز خراون".
ئاماژەی بەوەشدا زۆرینەی ئەو منداڵانە تۆماری لەدایکبوونیان نییە و بێبەشن لە بەڵگەنامە فەرمییەکان کە مافی هاوڵاتیبونیان لێسەندراوەتەوە، باس لەوەشدەکەن کە ئەم بەربەستانە دەتوانن بە خراپی کار بکەنە سەر مافە مرۆییەکانی منداڵەکە و تا پێگەیشتوویان لەگەڵی بێت، دەشبێتە کێشەی سەرەکی تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگادا.
هەر لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا داوا لە لایەنەکانی دەوڵەت کرا پابەندبوونیان بە پەیماننامەی نەهێشتنی هەموو شێوازەکانی جیاکاری دژی ژنان و پەیماننامەی مافەکانی منداڵ جێبەجێبکەن و داواشیان لە حکومەتەکان کرد کە دڵنیابنەوە ئەو منداڵانەی لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا لە دایک بوون لە ڕەگەزنامەدا تۆمارکراون، جگە لە "منداڵانی ئاوارە کە دەبێت دەستگەیشتنیان هەبێت بە خزمەتگوزاری چاودێری".
ت.پ