نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەستەبەرکردنی مافە پەروەردەیی و زمانەوانیەکان بۆ کورد لە سووریا دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم کردەوە، داوای پێشکەوتنی هاوکاتی کرد لە بواری گواستنەوەی سیاسی، بوژانەوەی ئابووری، ئاسایش، چارەسەرکردنی پرسەکانی نوێنەرایەتی کورد و مافە پەروەردەیی و زمانەوانییەکان کرد.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەستەبەرکردنی مافە پەروەردەیی و زمانەوانیەکان بۆ کورد لە سووریا دەکات

ناوەندی هەواڵ

 

جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم بەردەوامە، لە کاتێکدایە کە هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربەست و تەواوکردنی یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان، سەرەڕای ئاستەنگەکانی مەیدان و کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە بانگەوازی خۆی بۆ خێراترکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم سەبارەت بە یەکخستنی دامەزراوەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتکردەوە، جەختی لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی پرسەکانی نوێنەرایەتی کورد و مافە پەروەردەیی و زمانەوانییەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری قۆناغی گوازراوە کردەوە.

 

جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی لە سووریا ڕایگەیاند، کە بونیادنانی دامودەزگاکانی دەوڵەت بەبێ هەنگاوی کردەیی کە بریتی بێت لە لێپرسینەوە و بەشداری سیاسی و ئاوەدانکردنەوە بۆ بەرژەوەندی هەموو گەلی سووریا تەواو نابێت.

 

جەختی لەوە کردەوە لەسەر پێویستی ئامادەکاری بۆ داڕشتنی دەستوورێکی هەمیشەیی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی باوەڕپێکراو و گشتگیر، بە میکانیزم و هێڵی کاتی دیاریکراو، داوای دەستەبەرکردنی بەشداریی تەواو و یەکسانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە قۆناغی گوازراوە و ژیانی گشتی کرد.