مامۆستایانی عەفرین: زمانی کوردی بوون و ناسنامەی ئێمەیە

بەڕێوبەرانی خوێندنگاکان و مامۆستایانی زمانی کوردی لە هەرێمی عەفرین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە بەڵێنیان داوە کە تێکۆشان بکەن و ڕایانگەیاند، کە زمانەکەیان دەکەنە زمانی فەرمی لە جیهاندا و نەوەکانی داهاتوو فێر دەکەن بۆ ئەوەی لە کۆمەڵکوژی بیپارێزن.

بەڕێوبەرانی خوێندنگاکان و مامۆستایانی زمانی کوردی لە هەرێمی عەفرین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە بەڵێنیان داوە کە تێکۆشان بکەن و ڕایانگەیاند، کە زمانەکەیان دەکەنە زمانی فەرمی لە جیهاندا و نەوەکانی داهاتوو فێر دەکەن بۆ ئەوەی لە کۆمەڵکوژی بیپارێزن.

 

حەسنا محەمەد

شەهبا- هەموو نەتەوەیەک، یان کۆمەڵگایەک بە زمانی دایکی ناسراوە و کۆمەڵگای کوردی بە زمانی کوردی ناسراوە، بەڵام ئەم زمانە هەمیشە لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ لە ڕێگەی قڕکردن و پێشکەوتن بووە، زۆرێک لە ئەدیبان و نووسەران و هۆنەران لە هەلومەرجێکی سەختدا هەوڵیان داوە هەڵوێستی خۆیان بە زمانی کوردی دەرببڕن، لە ٢١ی شوباتی ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەنگلادیشی لە زانکۆی پاکستان ویستیان بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسی پاکستانەوە هێرشیان کرایە سەرو خوێندکاران ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد و دەستیان بە چالاکی کرد، جارێکی تر پۆلیس بە گولـلە هێرشی کردە سەر خوێندکاران و ژمارەیەک خوێندکاریان کوشت، دواتر لەساڵی ١٩٩٩ ڕێکخراوی جیهانیی یونسکۆ ٢١ی شوباتی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دیاریکرد.

 

لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەرفەت بۆ خوێندنەوە و فێربوونی زمانی کوردی ڕەخسا، چەندین خوێندنگەو پەیمانگا و زانکۆ بە کوردی کرایەوە بە گەیشتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، بەڕێوەبەران و مامۆستایانی خوێندنگای کوردی لە هەرێمی عەفرین هەڵوێستی خۆیان بۆ ئێمە خستەڕوو.

 

"خواستی ئێمە لەم ڕۆژەدا ئەوەیە کە زمانەکەمان ببێتە زمانی فەرمی لە جیهاندا"

بەڕێوەبەری خوێندنگەی ش. ئەیلەم، زەکی بەرەکەت، لە ناوچەی بابینس-ی شەهبا، لە سەرەتای قسەکانیدا لە هەموو گەلان و بەتایبەتی گەلی کورد ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆزکرد و وتی: "وەک مامۆستای زمانی دایک ئەمە ڕۆژێکی پیرۆزە بۆ ئێمە، زمانی دایک هەمیشە لە مێژوودا لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە پشتگیری کراوە، زۆرێک لە نووسەران و هۆنەران هەوڵیان داوە بە زمانی خۆیان هەڵوێستەکانیان بنووسن بۆ پاراستنیان لە قڕکردن، کۆمەڵگای کوردی هەمیشە هەوڵی داوە بە زمانی خۆی قسە بکات و بەهۆی قەدەغەی ڕژێمی بەعسی دەسەڵاتدارەوە هەمێشە بە نهینی زمانی خۆیان قسەیان کردووە،  بە سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و خەباتی گەلی کورد زمانی دایک لە خوێندنگەکاندا بوو بە زمانی فەرمی و منداڵان دەرفەتیان پێدرا کە بە ئاسوودەیی و بێ ترس فێری زمانەکەیان ببن، وەک هەموو نەتەوەکان مافی خوێندنەوە و نووسینمان هەیە بە زمانی خۆمان داواکاری ئێمە لەم ڕۆژەدا ئەوەیە کە زمانەکەمان ببێتە زمانێکی فەرمی لە جیهاندا".

 

"زمان بوونی کۆمەڵگایە"

بەڕێوەبەری خوێندنگای ئەحداس بێریڤان جەعفەر دووپاتیکردەوە کە زمانی کوردی بەنرخە و بوونی ئەوانە و وتی: "٢١ی شوبات لە هەموو نیشتمانپەروەران و ڕۆشنبیران و زانایان پیرۆز دەکەم زمانەکەمان پیرۆزە، زمان ناسنامە و بوونی ئێمەیە و ناسنامەی خۆمانمان دەبێت و نەوەکانی داهاتوو فێر دەکەین هەموو نەتەوەیەک بە زمانی خۆی لە جیهاندا ناسراوە و ئێمە بە زمانی کوردی ناسراوین".

 

"زمانی کوردی لە لایەن دایکمانەوە پارێزراوە"

مامۆستا ڕوکەن حسێن، مامۆستای زمانی کوردی ڕایگەیاند، کە هەموو نەتەوەیەک کە دەستکەوتی سەرەکی زمانە و وتی: "زمانی ئێمە شەرەفی ئێمەیە دەستکەوت و پێشکەوتنەکانی هەموو نەتەوەیەک لەسەر زمانی دایک سەرچاوەی گرتووە، لە مێژووەوە گەلی کورد هەمیشە بۆ پاراستنی زمانەکەی تێکۆشانی کردووە، سوپاس بۆ داپیرەکانمان، تا ئەمڕۆش زمانەکە  پارێزراوە، لە ڕێگەی گێڕانەوەی چیرۆک و لاواندنەوە،  ئەمەش بنەمایەک بوو بۆ پاراستنی زمان لە قڕکردن و لەناوبردن لەگەڵ سەرەتای قەیرانی سوریادا زمانی کوردی وەک زمانی پەروەردە و قوتابخانە هەڵبژێردرا، لە پەیمانگە و زانکۆکاندا وانەی کوردی دانرا، زۆر پاکڕەوانی ئێمە هەن بە تایبەتی پاکڕەوانی ژن بۆ دابینکردنی پەروەردە بە زمانی کوردی تێکۆشانیان کردووە و شەهید کراون هەروەها بەڵێن دەدەین بە پاکڕەوەکانمان کە ئێمە ڕێگاکەیان دەگرینە بەر تا زمانەکەمان ببێتە زمانی فەرمی لە جیهاندا".