میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی تەمووز، لە دیوانی پاریزگای هەڵەبجە، بە ئامادەبونی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران، بە پاڵپشتی باڵیۆزخانەی ئوسترالیا-عێراق لە چوارچێوەی پرۆگرامی "هاریكاری ڕاستەوخۆ"، بڕوانامەی بەشداریكردن بەخشرا بە سودمەندبووانی پڕۆژەی "بەهێزكردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ڕێگەی كێڵگەی پەلەوەری زیرەك".
ئامینە عەبدوڵا فەتاح، خاوەن کێڵگەی پەلەوەری قەل و قازو مریشک و وتی: من چەند ساڵە خەریکی ئەم پڕۆژەیەم و هیوادارم هاوکاری بکرێین و بتوانین بەرهەمەکانمان بخەینە بازارەوە، لە لە پلانمدایە پرۆژەکە گەورە بکەم و بتوانم خەڵکی تریش بخەمە سەر کار.
سەبارەت بە پرۆژەکەو بەشداری کردنی ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن پزیشکانەوە ڕاهێنانیان پێکراوە بەتایبەت لە ڤایرۆس و دەرمان دان بە پەلەوەرەکان ئەوەشی بەرهەمی هێلکەو گۆشتە دەخەینە بازارەوە وادەکات کارەکانیان فراوانتر ببێت.
سەلما عەبدولقادر وتی: پێشتر پڕۆژەم هەبووەو ئەم ڕێکخراوەش مریشکی زیاتری بۆ دابین کردوین و لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە ئاگامان لە پەلەوەرەکانمانەو چەندین پێداویستی سەرەتایی و گرنگیان بۆ دابین کردووم، کاریان بۆ ئاسان کردووم پڕۆژەکەم فراوانتر بووە.










