هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی میسر لاوازییەکی بەرچاو لە نوێنەرایەتی ژنان لە ٢٠٢٥ پیشان دەدات
هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەو ١٩ بازنەیەی کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی میسر دەکەن، لاوازییەکی بەرچاو لە نوێنەرایەتی ژنان نیشان دەدات، کە تەنها دوو کاندیدی ژن ڕکابەری دەکەن، هەروەها تەنها یەک کاندید سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتی نیشتمانی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی هەڵبژاردنی دووەمی هەڵبژاردنی ئەو ١٩ بازنەیەی پەسەند کرد کە پێشتر ئەنجامەکانیان لە قۆناغی یەکەمدا هەڵوەشایەوە، ئەمەش دوای دووبارە دەنگدان لە ناوخۆ و دەرەوەی میسر، ئەنجامەکانیش بریتی بوون لە جیزە، فیوم، ئاسیوت، سوهاج، قێنا، ئەسکەندەریە و بوحیرە.
ئەو سەرچاوانەی ڕووماڵی هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەم ١٩بازنەیە دەکەن، کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی میسردا ئەنجامە سەرەتاییەکانیان هەڵوەشایەوە، سەرکەوتنی کاندید سنا برغش "دمنهور، بوحەیرە"یان ڕاگەیاند.
ڕاپۆرتەکانی پێشوو تەنها ئاماژەیان بەوە کردبوو، کە کێبڕکێی دووەم لە نێوان دوو ژندا بووە کە بریتین لە سنا برغش "دمنهور، بوحەیرە" و نەشوا دیب "بولاق دکرور، جیزە".
چەند هۆکارێک هەن کە لاوازی نوێنەرایەتی ژنان لەم خولە تایبەتەدا ڕوون دەکەنەوە، دیارترینیان سروشتی بازنەکانی هەڵبژاردنە هەڵوەشێنراوەکانە، بەو پێیەی زۆربەی بازنەکانی هەڵبژاردنی هەڵوەشێنراو دەکەونە پارێزگا گوندنشینەکان یان خێڵەکییەکان وەک "سوهاج، ئاسیوت، فیوم، قێنا"، ئەم ناوچانە زۆرجار شاهیدی باڵادەستی کاندیدەکانی پیاون بەهۆی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە، جگە لە سستی پێکهاتەی بازنەکانی هەڵبژاردن کاندیدی ژنان لە پلەی یەکەمدا، بەو پێیەی ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەم بازنانەدا ڕکابەرییان کردووە زۆر کەم بووە بە بەراورد بە پیاوان، ئەمەش ئەگەری بردنەوە کەمدەکاتەوە.
جگە لەوانەی سەرەوە، پەیوەندییە خێڵەکی و خێزانییەکان کاریگەرییان هەیە، هەڵبژاردنی تاکەکەسی لە میسر و ناوچە گوندنشینەکان پشت بە هاوپەیمانی خێزانی دەبەستێت کە زۆرجار لە بەرژەوەندی کاندیدەکانی پیاودایە، هەروەها پشتیوانی پارت سنووردارە بۆ ژنان لەو پارێزگایانە، بەو پێیەی زۆربەی پارتەکان کاندیدی پیاویان لە پارێزگا هەڵوەشاوەکاندا خستووەتە ڕوو.
ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کێبڕکێی ژنان سنووردار بێت، جگە لەوەش، پارێزگا هەڵوەشاوەکان بەشێک نین لە سیستەمی لیستی پارت، کە مسۆگەری نوێنەرایەتی زیاتری ژنان دەکات، لەکاتێکدا ژنان لە تاک پارێزگاکاندا دەرفەتی کەمتریان هەیە "کە کەوتوونەتە ژێر هەڵبژاردنی دووەمەوە".
ڕاپۆرتە شیکارییەکان ئاماژەیان بە دابەزینی بەرچاوی ژمارەی ژنانی میسری بۆ پۆستی کاندید کردووە بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی میسر بڵاویانکردۆتەوە، کۆی گشتی کاندیدەکانی ژن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا ٤٨٢ کاندید بوون، کە تەنها ١٥.١٪ی سەرجەم کاندیدەکان پێکدەهێنن.
تەنها ١٧٤ ژن خۆیان بۆ کورسی تاکەکەسی کاندید کرد، کە کەمترین ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، لە لیستە سەرەکییەکانی پارتەکاندا ١٤٢ ژن خۆیان کاندید کرد، لەگەڵ ١٦٦ ژنی دیکەش لە لیستە یەدەگەکاندا.
ڕاپۆرتێکی دیکەش ئاماژە بەوە دەکات، کە کۆی ژمارەی کاندیدەکانی ژن تەنها ٣١٥ کاندید بووە، کە دەکاتە ١٠.٨٪ی کۆی کاندیدەکانی ناو لیستە تاکەکەسییەکان و سەرەتاییەکانن.