لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە بەنداوی تشرین، لە ماوەی ٢٥ ڕۆژدا ٢٩٩ کەس شەهید و بریندار بوون

بێخاڵ فەوزی دەڵیت: ژنان لە ڕێگەی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان پێشەنگایەتی ژنانی جیهان دەکەن، یەکڕیزی کورد بۆ پشتیوانی دەبێتە گۆڕانکارییەکی مەزن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی- لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، هێرشەکان بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوام لە زیادبوندایە. لە ماوەی ٥٩ ڕۆژە هێرشەکان لەسەر باکوور و ڕژهەڵاتی سوریا بەردەوامی هەیە. سەرەڕای بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ناوچەکە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە هاوڵاتیانیش بە ئامانج دەگیرێن. لە ئەنجامی هێرشەکان لە ٨ی کانوونی دووەم تا ٣٠ی کانونی دووەم تەنها لە هێرشەکانی بەنداوی تشریندا، ٢٣ هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون و ٢٢٠ی دیکەش برینداربوون، لە نێوان ٨ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات لە هێرشی سەر شارە جیاوازەکانی هەرێمەکە ١٨ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، ٢٨ هاوڵاتی دیکە برینداربوون. بە گوێرەی ئاماری دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ٨ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات، واتە لە ماوەی ٢٥ ڕۆژدا ٤١ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و ٢٥٨ی دیکەش برینداربوون.

 

 ئاماری شەهیدبوونی هاوڵاتیان لە بەنداوی تشرین بەم شێوەیە خراوەتەڕوو: ٨ـی کانوونی دووەم: مستەفا عەبدەی، عەلی عەباس، زۆزان حەمۆ، کەریم ئەحمەد ئەل حەمەد، ئازاد فەرحان محمەد حەسەن. ١٥ـی کانوونی دووەم: عومەر حسێن دەروێش، عوسمان موستەفا ئیبراهیم، هێزا محمەد، ئەدەهەم عەلی، ڕۆنیزا مستەفا. ١٨ـی کانوونی دووەم: کێفۆ عوسمان، مەنیجە حەیدەر، موزەفەر محمەد، عەبدول قادر ئیبراهیم، ئەکرەم ڕەخۆ، محمەد قاسۆ. ١٩ـی کانوونی دووەم: شانۆکار جومعە خەلیل (باوکی تەیار) ٢١ـی کانوونی دووەم: محێدین عومەر ٢٢ـی کانوونی دووەم: محمەد شەفیق ئیسماعیل، خەزنە یوسف ٢٥ـی کانوونی دووەم: عەگید، محمەد خەلیل ٢٦ـی کانوونی دووەم: ئاسیا حەمەد ئەل حسەین ٢٨ـی کانوونی دووەم: موهەنەد محمەد عەبدی، مستەفا فایەق، تالیب مەحمود عیسا، محەمەد ئەل عیسا، حەسەن عیسا عیسا، ئەحمەد عیسا، محمەد ئەحمەد ئەل عەلی، ئەحمەد عیسا عەلی، مستەفا عارف، حەسەن یاسر، عوبەید قەسمۆ ئەل ئەحمەد، سلەیمان ئەحمەد عیسا، ئیبراهیم عبدولعەزیز عبدوڵا، حەسەن عبدولعەزیزن عەبدوڵا، جەمیل ئەل دەحام. ٢٩ـی کانوونی دووەم: ئازاد عەلی مەحمود، شێرۆ مەشید.

 

 "بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەنداوی تشرین دەگۆڕێت بۆ بەنداوی شەهیدان "

بێخاڵ فەوزی، ئەندامی دەستەی باڵای ژنانی زەحمەتکێشان، ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە، لە ناویاندا گەلی ڕۆژئاوا لەسەر بەنداوی تشرین بەردەوامن لە بەرخۆدان و پاڵپشتیکردنی هێزی سەربازیان، لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە خاکی خۆیان دەپارێزن، دەڵێت: لە ئێستادا بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لە مەترسیدایە، لە ناویاندا ژنان و منداڵان بەردەوام لە ژێر مەترسی جەنگدان. ئێمەی ژنان لە باشووری کوردستان هەردەم پشتیوانی و هاوکاری ژنانی ڕۆژئاوا بکەین. ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوبەڕووی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەبنەوەو لە ناویاندا دایکانی شەهید تێیدا بەرخۆدان دەکەن. سەرەڕای هەبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆسەر بەنداوی تشرین گەل بەنداوەکە چۆڵ ناکات، لە ئێستادا بەنداوی تشرین بە بەنداوی شەهیدان دەناسرێتەوە، بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆتە مەشغەڵێک بۆ ڕوناکردنەوەی ڕێگەی ژنان لە تەواوی جیهاندا.

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، پشتیوانییەکانی باشووری کوردستان پێویستی بە یەکڕیزی گەڵ و دەسەڵاتداران دەبێت. یەکڕێزی تەواوی پارچەکانی کوردستان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەستکەوتێکی مێژووی و گرنگ دەبێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتیشی: یەکڕیزی پارچەکانی کوردستان دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ تەواوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. یەکڕێزی پارتە سیاسییە کوردییەکان بۆ پشتیوانی کردن لە ڕۆژئاوای کوردستاندا ئەرکی هەر کوردێکە، لە ئەنجام ی یەک بوون و یەکڕێزی سیاسەتمەدارانی باشووری کوردستان و ڕێککەوتنیان لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستاندا، لێکەوتەیەکی مێژووی و سیاسیی گەورە لە پاش خۆی بەجێ دەهێڵێت. کورد دەبێتە خاوەنی فکر و بیروڕای ئازادی خۆی، هەروەک ١٠ ساڵ پێش ئێستا کورد لە ڕۆژئاوادا فکری خۆ بەڕێوەبەری جێبەجێ کرد تا ئێستا، دەشێت یەکبوونی کوردان ڕەنگدانەوەی خۆبەڕێوەبەری لە باشووری کوردستاندا ڕەنگبداتەوە. پێویستە لە ڕۆژئاوادا لە ڕێگەی یەکڕیزییەوە چالاکییەکانیان ئەنجامبدرێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دژی هەر کوردێکی ئازادیخوازە، لە ڕێگەی هێرشەکانیانەوە ڕۆژنامەنوسان، هاوڵاتیانی سڤیل لە ناویاندا منداڵان و ژنان دەکاتە ئامانج. ئێمەی کورد لە هەر جێگەیەکی ئەم کوردستانە پێویستدەکات پشتیوانی خۆمانیان بۆ دەرببڕین.