ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی ئەرشیف و پەرتوکخانەی ژنی کورد بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە مەڕاسیمێکی تایبەت و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، چالاکوانان، پارێزەرانی مافەکانی ژنان، سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی "ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد" بەرز ڕاگیرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەری ناوەندی ئەرشیف و توێژینەوە و پەرتووکخانەی ژنی کورد، مەڕاسیمێکی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندەکە بەڕێوەچوو. لەم یادەدا، چەندین نووسەر، چالاکوان، پارێزەری مافەکانی ژنان و کەسایەتی جیاوازی هەر چوار بەشی کوردستان ئامادە بوون، کە تێیدا بەشێک لە بەشداربووان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ناوەندەکە کرد.
ئەم ناوەندە کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و یەکێتی ژنانی کوردستانە، دوای سێ ساڵ لە کارکردن و ئامادەکاری، لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا بە فەرمی کرایەوە. بیرۆکەی سەرەتایی دامەزراندنی ئەم ناوەندەش بۆ بیرمەند و چالاکوان ناگیهان ئاکارسەل دەگەڕێتەوە، کە وەک یەکێک لە دامەزرێنەرە سەرەکییەکانی ئەم دەستپێشخەرییە دەناسرێت.
سەبارەت بە گرنگی هەبوونی ناوەندێکی لەوشێوەیە تایبەت بە ژنان کنێرعەبدوڵا نووسەرو چالاکوان وتی: لەساڵیادی دامەزراندنیدا دوو چالاکی بەڕیوەدەچێت، یهكهمیان پێشانگایهكی تایبهتی گۆڕینهوهی پەرتوکە بە دروشمی "پهرتوكێكی ژنان دابنێ و پهرتوكێكی تر ههڵبگره" كه تێیدا سهرجهم نووسهرهكان ژنن، چالاكی دووهمیش پانێڵێکی ڕهخنهیی و فۆلكلۆرییه بە ناونیشانی ئاوازمهندی كورد که لایلایهدا كه تێیدا له ڕهههنده دهروونی و كۆمهڵایهتییهكانهوه ههڵسهنگاندن بۆ لایلایه دهكرێت تا ببێته یهكێك له پڕۆژه ستراتیژییهكانی ناوهندهكه بۆ نووسینهوهی مێژوو به بیركردنهوهی خودی ژنان كه ئهم بیرۆكهیهش له سهرهتادا بۆ هاودامهزرێنهری ناوهندهكه ناگیهان ئاكارسهل دهگهڕێتهوه، لەڕێگای ئەم ناوەندەوە دەمانەوێت پەرتوکخانەکە دەوڵەمەند بکەین هەم ئێـمە ئاڵگۆڕی ئەو پەرتوکانە دەکەین کە میوانەکە دێت هەڵیدەگرێت، پەرتوکەکانی لێرەیە هەمەڕەنگن، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە لە مێژووی ڕۆشنبیری ژنی کوردا، ناوەندی ئەرشیف و پەرتوکخانەی ژنی کورد، ناوەندێکە بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی کولتوور و مێژووی ژنانی کورد، بەژنانی هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، ئەرکی هەموو ژنانە کە هاوکاربن لە دەوڵەمەندکردنی ئەم ناوەندەدا.
کنێر عەبدوڵا ئەوەشیخستەروو، هەرنەتەوەیەک بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی مێژووی خۆی دەبێت لە کۆکردنەوەی ئەرشیفەوە دەست پێبکات، گرنگی ئەم ناوەندەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە وتی: هیوادارین بتوانین لە ئاست ئەو خەونەدابین کە ژن خاوەنی ئەرشیفی خۆی بێت و بە بیرکردنەوەی ژن مێژوو بنووسرێتەوە، کارەکە چەند گرنگە ئەوەندەش قورسە، سێ ساڵ پێش ئێستا ئەم ناوەندی ئەرشیف دامەزراوە مەبەست لەدامەزراندنی هەمیشە گفتووگۆ لەسەر ئەوە هەبووە دەبێت ژن مێژووی خۆی بنووسێتەوە ژن خاوەنی ئەرشیف و پەرتوکخانەی تایبەت بەبوارەکانی خۆی تایبەتمەندبێت لەئاستی ژنانی کورد و چوار پارچەیی کوردستاندا، ئەم بیرۆکەیە سەرەتا دەگەڕیتەوە بۆ ناگیهان ئاکارسەل یەکێک بوو لەدامەزرێنەرانی ئەم ناوەندە بێتە دنیایی لەدایک بوون و ژیانەوە..
فەوزیە ساڵح، چیرۆکنووس وتی: مێژووی پەرتوک دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە لەمەوبەر لەسەردەمی ئەشکەوتەوە دەستی پێکردوە، ئەو دەمەیی مرۆڤ ئەقڵی بەرەو ئاگایی و هەنگاونان ڕۆشت دەستیکرد بەنووسین لەزمانی ئاماژەوە هاتە ناو دنیای ڕاگەیاندن وپەیڤ و ووشەکان بۆ بەئاگا هێنانەوەی دەوروبەرەکەیی، گومانی تێدا نییە پەرتوک یەکێکە لەو بەشانەیی کەبەرهەمی شارستانیەت و ئەقڵی مرۆڤە بۆ ئەوەیە مرۆڤەکان بەرەو ئایندەیی باش هەنگاوبنێن، ئەم ناوەندە خزمەت بە ژن و چالاکییەکانی دەکات، کە پێشتریش زۆر کار بۆ ئەوە دەکرا، ژن بێتە ناو شۆڕش و بەشدرا بێت لە دژی ئەو چەوساندنەوانەی لە دژیان دەکرێت هەڵوێستی خۆیان هەبێت، هەبوونی ناوەندی ئەکادیمی لەم شێوەیەش کار بۆ ئەوە دەکات پێگەی ژن بگەڕێننەوە کە لێ سەندراوە.