ناوەندی هەواڵ
تەندروستیی پاکستان رایگەیاند، شێرپەنجەی ملی منداڵدان سێیەم شێرپەنجەی باوە لە پاکستان، تیمی پزیشکی لە کۆڵانە تەنگ و هەژارنشینەکانی وڵاتەکە دەرگە بە دەرگە دەگەڕێن بۆ ئەوەی ڤاکسینێکی گرنگ بدەن لە منداڵانی کچ، ئەو ڤاکسینەش دەیانپارێزێت لە شێرپەنجەی کوشندەی ملی منداڵدان.
شەمیم ئەنوەر، کارمەندی تەندروستیی پاکستان وتی: ئێمە رووبەڕووی ئاڵنگاری زۆر دەبینەوە لە رازیکردنی دایک و باوکان بۆ ئەوەی کچەکانیان بکوترێن، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین، لە هەندێک حاڵەتدا هەوڵەکانمان سەرکەوتوو دەبن، بەڵام بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی دژی ڤاکسین هەن لە ئەفغانستان، خەڵک زۆر هاوکاری ناکەن و دەترسن لێی، بەڵام ئێمە هەر دەیکەین و ئەوە کاری خۆمانە''.
دوای کوتان، پەنجەی کچان مۆر دەکرێت، ڤاکسینەکە دژی ڤایرۆسی "ئێچ پی ڤی"ە، کە هۆکاری سەرەکیی شێرپەنجەی ملی منداڵدانە بەتایبەت لە وڵاتانی هەژارنشین. ڤایرۆسەکە گوازراوەیە و حکومەتی پاکستان دەیەوێت، ٩ ملیۆن منداڵی کچ بکوترێن.
هەرچەندە بەشێک لە دایک و باوکان رەتی دەکەنەوە، کچەکانیان ڤاکسین وەربگرن. بەڵام بەو شێوەیە مەترسی دەخەنە سەر ژیانی کچەکانیان، چونکە ئەو ڤاکسینە دژی جۆرە شێرپەنجەیەکە کە سێیەم شێرپەنجەی باوی نێو خانمانە لە پاکستان و چوارەم شێرپەنجەی باوە لە جیهانیشدا.




