لە نەرویج چالاکییەک دژی سزای لە سێدارەدان لە ئێران بەڕێوەچوو

لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە نەرویج، بە دەستپێشخەری کۆمیتەکانی پژاک و کژار چالاکییەک دژی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ڕژێمی ئێران بەڕێوەچوو.

لە نەرویج چالاکییەک دژی سزای لە سێدارەدان لە ئێران بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٧ی شوبات، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری ئۆسلۆی نەرویج لە چوارچێوەی هەڵمەتی”نا بۆ لەسێدارەدان و بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد” گردبوونەوەیەک بە دەستپێشخەری کۆمیتەکانی پژاک و کژار و بە ئامادە بوونی ئازادیخوازان، چالاکوانانی سیاسیی بەڕێوەچوو.

 

هەروەها گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ و یادی سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگەی ئازادیی و مرۆڤایەتی دەستیپێکرد و دواتر بە درووشم درێژە بە گردبوونەوەکە درا.

 

هاوکات، لە گردبوونەوەکەدا چەندین وتار پێشکەش کرا و خوێندرایەوە لەوانە، پەیامی کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان -پژاک، پەیامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -کژار، پەیامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-كەنەكە پەیامی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات.