ناوەندی هەواڵ
لە سلێمانی بە شکۆوە یادی ١٩ ساڵەی چالاکییە فیداییەکەی ژنە تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ شەهید ڤیان سۆران لەسەر مەزارەکەی بەرز ڕاگیرا و دووپاتیان کردەوە، لەسەر هێڵی تێکۆشانی شەهید ڤیان و لە دژی خیانەت، ئێمە مێژووی ئازادیی گەلان بە خوێنی شەهیدان دەنووسینەوە.
مەڕاسیمەکە سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان ئازدییخوازان و وڵاتپارێزان بە داگیرساندنی مۆم و دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزارەکەی یادی شەهید ڤیانیان بەرز ڕاگرت.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند:پلانگێڕی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکەین کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ ویستیان ئیرادە و باوەڕی گەلی کورد بە تەسلیم بگرن و کوردی ئازاد لە ناوببەن .




