لە لەندەن ژنان لە فێستیڤاڵی ژنانی زیلاندا کۆدەبنەوە

فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کە بەشێوەیەکی نەریتی هەموو ساڵێک لە لەندەن ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ بۆ جاری ٢٠هەمین لە ڕۆژانی ١٤_١٥ی حوزەیران بە بەرنامەیەکی دەوڵەمەند پێشوازی لە بەشداربووان دەکات.

لە لەندەن ژنان لە فێستیڤاڵی ژنانی زیلاندا کۆدەبنەوە

ناوەندی هەواڵ

 

فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کە بەشێوەیەکی نەریتی هەموو ساڵێک لە لەندەن ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ بۆ جاری ٢٠هەمین لە ١٤_١٥ی حوزەیران بە بەرنامەیەکی دەوڵەمەند پێشوازی لە بەشداربووان دەکات، دروشمی ئەمساڵ بە "ژن ژیان ئازادی بەرەو بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەبێت.

 

١٤ ی حوزەیران، ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠، پانێڵێک بە ناونیشانی "ژن ژیان ئازادی، تا مۆدێلی کۆمەڵگەی دیموکراتیک: لەڕێگەی ئازادیی ژنەوە بەرەو ژیانێکی نوێ" بەڕێوەدەچێت.

 

پانێڵێکە لە (Kurdish Community Centre (11 Portland Gardens, Harringay, London N4 1HU) ) ئەنجام دەدرێت، عەدالەت کایا،پەرلەمانتاری دەم پارتی و پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا فریال کلارک و چەندین ژن وەک قسەکەر بەشداری پانێڵەکە دەبن. لە پانێڵەکەدا، لەڕێگەی دیدگای ئازادیی ژنەوە، مۆدێلی کۆمەڵگەی تاوتوێ دەکرێت.

 

١٥ی حوزەیران، لە ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵەکەدا، کۆبوونەوەیەکی مەزن بەڕێودەچێت. بەرنامەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە (Bull Lane Playing Fields (Allied House, 14 Bull Ln, London N18 1SX) ) ئەنجام دەدرێت، هەروەها مۆسیقا بەدەنگی ژنان دەنگ دەداتەوە و چەندین هونەرمەندی ژن بەشداردەبن. هەڵپەڕکێ و دەهۆڵ و زوڕنا و ستاندی خواردن و جلوبەرگی فۆلکلۆری و بەرنامە بۆ منداڵان پێشکەش دەکرێت.

 

ئەنجومەنی ژنانی ژیان، لە ڕاگەیاندراوی پێش فێستیڤاڵەکەدا بانگەواز لە هەموو ژنان دەکات و وتی: ئەمساڵ بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕش هەنگاودەنێین" کۆدەبینەوە، بە دروشمەکانمان، بەرخۆدانی خۆمان مەزن دەکەین. ئەمە تەنها بەرنامەیەک نییە. ئەم کۆبوونەوەیە، بۆ مەزنکردنی پشتیوانی و درێژەدانە بە تێکۆشانی هاوبەش.