لە حەسەکە کۆنگرا ستار لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر باشوری کوردستان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرا ستار لە حەسەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

حەسەکە

کۆنگرا ستاری کانتۆنی حەسەکە لە دژی هێرشەکانی سەرهەرێمەکانی باشوری کوردستان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕاگەیەندراوەکە بە بەشداری ڕێکخراو و دامەزراوەکانی ژنان لە بەردەم ناوەندی کۆنگرا ستار لە کانتۆنی حەسەکە لەلایەن لیلاڤ حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرا ستاری کانتۆنی حەسەکە خوێندرایەوە.

 

ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە بوو: "ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان  بە توندی شەرمەزار دەکەین ئەم هێرشە هیچ شتێکی نوێ نییە بۆ سەر ناوچەکە، بەڵکو ئامانجی ئەوەیە دیمۆگرافیای خۆی بگۆڕێت و بەرفراوانکردنی داگیرکاری خۆیەتی، بۆ ئەوەی پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی تێکبدات، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری دوژمنایەتی هەموو پێکهاتەیەک دەکات، مێژووی پارتی پڕە لە خیانەت و پشتیوانی دوژمن، پێویستە بەخەبەر بێنەوە و بزانن دەوڵەتی تورک بوونی کورد بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەبینێت و بە هاوکاری پارتی گەلی کورد دابەش دەکات، دەوڵەتی تورک تەنها بەرژەوەندیی خۆی دەوێت، گەلی کورد لە مەترسییەکی گەورەدایە دروستکردنی دیوار لەنێوان شەنگال و ڕۆژئاوادا پیلانێکە بۆ کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ئێزدی، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هەرگیز نابێتە دۆست، لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشی دڕندانەیان ئەنجام داوە، کاتێک داوا لەحکومەتی سوریا دەکەین دیالۆگ دروست بکات دەبینین ڕووبەڕووی گەمارۆ و هێرش دەبینەوە، ئەمە سیاسەتێکە دژی ئیرادەی گەل دەکرێت، داوا لە حکومەتی باشوری کوردستان دەکەین کە لە هاوکاریی کردنی ئاکەپە دووربکەوێتەوە، ئەم پرۆسەیە پێویستی بە یەکڕیزییە بۆ ئەوەی بتوانین هەبوونی خۆمان بپارێزین".

 

ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "نا بۆ هێڵی خیانەت" کۆتایی هات.