مەخموور
لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، کە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی بە سەرکردایەتی ئەنجومەنی عشتار بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ لە ناوچەشاری ٣ی شەهید چیچەک سیمینارێک بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە بە خولەکێک بێدەنگی لە ماڵی گەل بۆ یادی شەهیدانی خەباتی ئازادی دەستی پێکرد، دوای بێدەنگی، نوران ئۆی قسەی کرد و سیمینارێکی پێشکەش کرد.
"ئێمە وەک ژن ژیانێکی ئازاد و یەکسان بنیات دەنێین"
نوران ئۆی لە وتارەکەیدا، سەرنجی بۆ واتاو و گرنگی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕاکێشا و وتی: لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمدا، سیمینار لە سەرجەم ناوچەشارەکانی کامپەکە بەڕێوەدەچێت، ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە لە بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژییەک و بەهێزکردنی ڕێکخراوەکانی ژنان و بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و یەکسانە بەیەکەوە.
سیمینارەکە دوای هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ کۆتایی هات.
[album=13731]




