کۆنگرەی ستار لە حەسەکەو تل تەمر یادی دایکە ئوەیشی کردەوە
کۆنگرەی ستار لە حەسەکەو تل تەمر کۆبوونەوەیەکی بۆ یادی دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دایکە ئوەیش سازکرد.
حەسەکە
بۆ یادی ساڵیادی کۆچی دوایی دایە ئوەیش، دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرە ستار ئەمڕۆ لە شارەکانی حەسەکەو تل تەمر کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. ئەندامانی ئەنجومەنی شار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ڤیان عەفرین، بەڕیوەبەری کۆنگرە ستار لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و باسی لە ژیانی دایکی ئوەیش و ڕۆڵی لە پەروەردەکردنی ڕێبەری گەلی کورد کرو وتی: دایە ئوەیش ڕێبەرتی لەسەر بەهاکانی هێز و بەرخۆدان لە منداڵییەوە پەروەردە کردووە، بۆ ئێمە چیرۆکێکە. ڕێبەرتی هەمیشە لە هەموو نووسینەکانیدا باسی دایکی دەکات، چونکە دایکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەخێوکردن و بونیادنانی نەوەیەک بە هۆشیارییەوە، لەگەڵ لەدایک بوونی ڕێبەر ئۆجالان، کوردستان ڕووناک بووەوە، دایکە ئوەیش ژنێکی بەهێز بوو لە ماڵەکەی خۆیدا و لە کۆمەڵگەکەیدا، سرووشتی زۆر خۆشدەویست و زۆر وابەستەیی بوو، هەروەها لەسەر ئەو بنەمایە ڕێبەری پەروەردە کرد. لە ژیانیدا ڕووبەڕووی چەندین سەختی بووەوە، بەڵام ئەو هەموو ئەو سەختییانەی کردە هێز و ئیرادە.
ژنێکی تێکۆشەر بوو
ڤیان عەفرین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دایکە ئوەیش نموونەی ژنێکی تێکۆشەرە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پێکهاتنی بیر و کەسایەتی ڕێبەر هەبووە.
ئوەیش ئۆجالان دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە یادەوەریی بەکۆمەڵی کورددا بە هێمای ژنێکی بەهێز و بەرخۆدێرو ئارامگر دادەنرێت. ئەو بە چاندنی بەهاکانی کەرامەت و بەرخۆدان ناسرابوو و زۆر کەس وەک مۆدێلێکی "دایکێکی ئیلاهی" کە دژی نادادپەروەری وەستایەوە بەبیر دەهێننەوە.
ئوەیش ئۆجالان لە ساڵی ١١ی نیسانی ١٩٩٣ کۆچی دوایی کرد و هەموو ساڵێک وەک هێمای ئازادی ژن یادی دەکرێتەوە.
دایکە ئوەیش بە "مامۆستای یەکەم" دادەنرێت کە تۆوی خەبات و ئازادی چاندووە و ڕۆڵێکی گرنگی لە ئایدۆلۆژیای تەڤگەری ڕزگاری ژناندا هەبووە.