قامیشلۆ
ئەنجومەنی ژنانی سووریا پانێڵێکی بە ناوی "چیرۆکی گوڵان" لە پارکی خوێندنەوەی قامیشلۆ سازکرد. چالاکوانان، پارێزەران، ئەندامانی پەرلەمان و ڕێکخراوەکانی ژنان بەشدارییان لە پانێڵەکەدا کرد.
نادیە عبدالحەلیم بۆزۆ لە سەرەتاوە قسەی کرد، کە لە منداڵییەوە خاوەن پێداویستی تایبەتە و زۆر خەباتی کردووە بۆ تێکەڵبوون بە کۆمەڵگە و درێژەدان بە خوێندن، وتی: بە خۆڕاگری و ئیرادەی خۆم توانیم بخوێنم و بچمە بەشی یاسا، بەشداریم لە دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان کردووە، بە تایبەتی گرنگی بە مافەکانی ژنان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدەم، من ژنان لە گوند و شارەکان پەروەردە دەکەم و من ژنان لە گوند و شارەکاندا پەروەردە دەکەم و یەکێکم لە دامەزرێنەرانی "کۆمەڵەی سوفێرای بۆ کەمئەندامان".
"من پێداویستییەکانی منداڵەکانم دابین دەکەم"
دوای ئەوەی نادیە ئەزموونی خۆی باسکرد، تەرفا ساڵح سلێمان قسەی کرد و ڕایگەیاند، هاوژینەکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ ژیانی لەدەستداوە، ئەویش چاودێری منداڵەکانی دەکات و خۆی فێری دوورین کردووە و لەڕێگەی دوورینەوە پێداویستییەکانی منداڵەکانی دابین دەکات و ئێستا دەخوێنێت.

عەبیر سەلیم قسەی کرد و ڕایگەیاند کە دایکی چوار منداڵە، هاوژینەکەی ١٠ ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کردووە و سەرەتا زۆر قورس بوو بۆی، دواتر کاری کردووە و منداڵەکانی پەروەردە کردووە.
بەهیە محەمەد شێخمووس هەروەها باسی لەوە کرد کە موچەی هاوژینەکەی بەشی ئەوان نەبووە، بۆیە دەستی کردووە بە دورین و پەیوەندی بە گروپی 'ئەحلام ئەلسەخیرا'ەوە کردووە، کە ١٠٠ ژن کاری دوورینی تێدا دەکەن، بەم پڕۆژەیە دۆخی ئابوورییان باشتر بووە.
دوای ئەوەی ژنان تێکۆشانی خۆیان بۆ ئابووری و ژیان هاوبەش کرد، بەشداربووان بۆچوونی خۆیان دەربڕی. لە بۆچوونەکانیاندا پێشنیاریان کردووە کە زیاتر پانێڵی لەو جۆرە ئەنجام بدرێت. هەروەها پێویستە کۆمەڵگەو دامەزراوەکان هاوکاری ژنان بکەن و ڕاهێنانیان پێبکەن و هەلی کاریان پێببەخشن. بەم شێوەیە ژنان دەتوانن ئەزموون لە بواری ئابووریدا بەدەستبهێنن.




