ناوەندی هەواڵ
ڕێپێوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پێنجەمین ڕۆژییدا بەردەوامەو چەندین دامەزراوە پشتگیری خۆیان بۆ ڕێپێوانەکە ڕاگەیاند.
کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی پارت و دامەزراوە سیاسییەکانی کوردستان سەبارەت بە ڕێپێوانەکە پەیامێکی پشتگیری بڵاوکردەوە. کۆمیتەکە ڕایگەیاند لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ٣١هەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامداوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕوانگەکانی چارەسەری قۆناغی نوێی پرسی کورد لە تورکیایان وەک کارنامەیەکی گرنگ هەڵسەنگاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێپێوانی "بە هیواوە بۆ ئازادی ڕێپێوان دەکەین" لە ئامەدەوە بۆ ئەنقەرە دەستیپێکردو وترا: هێزێکی مەزن لە هەڵوێستی بە ئیرادەتان بۆ داهاتوویەکی ئازاد وەردەگرین. لە چوار بەشی کوردستانیش ژنان بۆ ئازادی باجی قورسیان داوە و لەسەر ئەم بنەمایە بوون بە پێشەنگی مەزنترین تەڤگەرەکانی بەرخۆدان. ئەمڕۆ ژنانی کورد لە جیهاندا ناسراون و بۆ ئازادی نەوەتەییمان بوون بە سەرچاوەی هێزێکی مەزن.
هیوادارین حکومەتی تورک بڕیاردەری، ئیرادە و بەرخۆدانی ژنانی کورد لە ڕێپێوانی ئازادی ببینێت؛ بۆ بەدیهێنانی ئازادی داواکراوە، هەنگاوی یاسایی و سیاسی پێویست بنێت. ئەم ڕێپێوانە بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت. بە باوەڕمان بە پێوانەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، دڵنیاین ئەم ڕێپێوانەی ئێوە سەردەکەوێت. لەگەڵ ڕێز و سڵاومان.
ئەو دامەزراوانەی ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەیان بڵاوکردەوە:
کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
پارتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان "یەنەکە"
پارتی دیموکراتیکی کوردستانی ئێران "حدک-ئێران"
بزوتنەوەی گۆڕان
پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەورووپا "کەجەدەکە-ئە"
پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان "HSDK"
پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کورد لە سووریا "PYDK-S-El Wehde"
پارتی ئیسلامی کوردستان "PIK"
ڕێکخراوی کوردستانی-پارتی کۆمۆنیستی ئێران "کۆمەڵە"
تەڤگەری ژنانی کورد ئەورووپا "تەژەکە-ئە"
فیدراسیۆنی ئێزدییەکانی کوردستان "NAV-YEK"
یەکێتی سوریانەکانی ئەورووپا "E.S.U"
پارتی یەکێتی سوریانی-ڕۆژئاوا
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک"
کۆمەڵەی دادپەروەری
پارتی سەوزی کوردستان-ڕۆژئاوا
پارتی زەحمەتکێشی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردی سووریا "P.D.K.S"
پارتی چەپی دیموکراتی کوردی سووریا "P.Ç.D.K.-S"
پارتی دیموکراتی پاشڤڕەوی کورد "PDPK-S"
پارتی چەپی کوردی سووریا "PÇK-S"
پارتی دیموکراتی کورد- سوری "PDK-S"
پارتی ڕزگاری کوردستان "PRK"
پارتی سەوزی کوردستان-ڕێکخراوی سەوزی کوردستانی ئەورووپا
ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان
تەڤگەری نوژیانی کوردستانی سووریا "T.N.K.S"
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان "کەکەپە"
ئینستیتیوتی کوردی برۆکسل
هاوپەیمانی ئێزدییەکانی سووریا "HÊS".




