کۆمیسیۆنی ژنان لە ڕۆژی جیهانی ڕێگریکردن لە خۆکوشتن بە هاوسۆزی لەگەڵ هەوڵە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەوەستێت

بە دروشمی "پێکەوە ژیان بونیاد دەنێین و هیوا دروست دەکەین، نەخێر بۆ خۆکوشتن"، کۆمیسیۆنی ژنانی خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ هەوڵە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە ڕاگەیاند.

ڕەققە

 

لە ڕۆژی جیهانی ڕێگریکردن لە خۆکوشتن، کۆمیسیۆنی ژنان لە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد هەموو جۆرە توندوتیژی و کوشتنێک لە دژی ژنان و گەنجان ڕابگرێت، بۆ پاراستنیان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان، کۆمیسیۆن جەختی لە پێویستی پێشکەشکردنی پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابووری کردەوە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی سەلامەتتر و هۆشیارتر و بەزەییدارتر، کە دادپەروەری و یەکسانی زاڵ بێت و خۆکوشتن ئازاد بێت.

 

١٠ی ئەیلوولی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی ڕێگریکردن لە خۆکوشتنە، کە دەنگەکان لە سەرانسەری جیهان یەکدەگرنەوە بۆ ئەوەی ڕاستەقینەی ئەم دیاردەیە بەبیر هاوڵاتیان بهێنەوە، کە هەڕەشە لە تاک و کۆمەڵگە بە هەمان شێوە دەکات، لەو چوارچێوەیەدا کۆمیسیۆنی ژنان ڕاگەیاندراوێکی بۆ بۆچوونی گشتی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ١٠ی ئەیلوولی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی ڕێگریکردن لە خۆکوشتن بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین دیاردە کۆمەڵایەتی و دەروونی و تەندروستییەکان، لە ئەنجامدا ناهاوسەنگییەکی قوڵ لە پێکهاتەی کۆمەڵگەکاندا دروست دەبێت، کە ئەمەش دەرئەنجامی کەڵەکەبوونی ئاڵۆزە لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، لە ململانێ ناوخۆییەکان و فشارە دەرەکییەکانەوە، کە لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی هەستکردن بە بێدەسەڵاتی، نەبوونی دەرفەت بۆ دەربازبوون لە ئازارەکان، و لەدەستدانی هیوا لە ژیان، جەختی لەوە کردەوە، کە ژن وەک لاوازترین بازنە دەمێننەوە و زۆرترین بەرکەوتوی پێشێلکاری و تێکچوونی دەروونین، بەتایبەتی لە  بارودۆخی جەنگدا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا  کۆمیسیۆنی ژنان هاوسۆزی خۆی لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەی لە سەرانسەری جیهاندا ڕاگەیاند، کە هەڵوێستی مرۆی هاوبەشیان هەیە بۆ بیرهێنانەوەی ڕاستەقینەی دیاردەی خۆکوشتنی هاوڵاتیان کە ساڵانە سەدان هەزار گیان لەدەست دەدات، لەنێویاندا ژنان هەن کە لە دۆخێکی تراژیدیای شاراوەدا دەژین، بەتایبەتی لە چوارچێوەی جەنگ و ئاوارەبووندا، دەیکاتە قوربانی یەکەم و لاوازترین بازنە کە ڕووبەڕووی ئەو بارگرانییە کەڵەکەبووانە دەبێتەوە و ژیانی قورس کردووە، کە هێشتا ڕێگرە لە بەدەستهێنانی ژیانێکی هاوبەشی دادپەروەرانە.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەو بەربڵاوی و زیادبوونی خۆکوشتنانەی ئەمڕۆ لە نێوان گروپە تەمەنە جیاوازەکاندا شاهیدی دەکەین، نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی ڕاستی دەکەن بۆ سەر پەردەی کۆمەڵایەتی و مرۆی و قوڵترکردنەوەی ئەو قەیرانە پێکهاتەییانەی کە بوونەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بنچینەی کۆمەڵگەی سووریا و تێکدانی ڕەسەنایەتیە دێرینەکەی.

 

کۆمیسیۆنی ژنانی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەتکردنەوەی توندوتیژی خۆی لە پەرەسەندنی دیاردەکانی ژنکوژی و خۆکوشتن لە پێکهاتەکاندا دەربڕی، بەو پێیەی کە نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ دەکەن، بە بەردەوامی پابەندبوونمان تا ئەمڕۆ بەڵگەی پیرۆزی ژیان و مافی هەموو مرۆڤێکە بۆ ئەوەی بە کەرامەت و ئاسایشەوە بژی، هەروەها پەرە بە کولتووری هۆشیاری و گفتوگۆ و یەکگرتووی کۆمەڵایەتی دەدات بۆ زیندووکردنەوەی هیوا و بەرەوپێشبردنی تەندروستی دەروونی.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، کە توندوتیژی و کوشتنی ژنان و گەنجان کەم بکەنەوە و بیانپارێزن و مافەکانیان دەستەبەر بکەن، هەروەها پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابووری پێشکەش بکەن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی سەلامەتتر و هۆشیارتر و بەزەییدارتر، کۆمەڵگەیەک کە بە دادپەروەری و یەکسانی بەڕێوەبچێت، دوور لە خۆکوشتن