خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەری یونسکۆ بەخشرایە ڕۆژنامەنووسان لە غەززە

خەڵاتی ئازادی ڕاگەیاندنی یونسکۆ بەخشرایە ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کە زیاتر لە ٦ مانگە ڕووماڵی جەنگ دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمەوە بردەوامەو زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوەو ڕۆژنامەنووسان لژێر مەترسی و هەڕەشەو فشاردا کارەکەیان ئەنجام دەدەن، بەگوێرەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە نیویۆرک، لانیکەم 97 ڕۆژنامەنووس کوژراون کە ٩٢یان فەڵەستینین.

 

ڕێکخراوی یونسکۆ ڕۆژی ٢ی ئایار، خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی بەخشی بە هەموو ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کە ڕووماڵی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکەن.

 

دەستەی سوێندخۆرانی نێودەوڵەتی ستایشی بوێری و پابەندبوونیان بە ئازادی ڕادەربڕین کردو وتی: لە کاتێکی ئاوا تاریک و نائومێدانەدا، دەمانەوێت پەیامێکی بەهێزی هاوکاری و دانپێدانان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی بڵاو بکەین کە لەم بارودۆخە تراژیدیایەدا باسی ئەم قەیرانە دەکەن.

 

ئۆدری ئازولای، بەڕێوەبەری گشتی یونسکۆ وتی: خەڵاتەکە ستایشی ئازایەتی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکات کە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت و مەترسیدار دەبنەوە.