هێزەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەی کەمال عەدوانیان لە باکووری کەرتی غەززە سووتاند

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدانی شەڕی بەردەوامی هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ ٤٥ هەزار و ٤٣٦ کەس بەرزبووەتەوە و ١٠٨ هەزار و ٣٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

هێزەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەی کەمال عەدوانیان لە باکووری کەرتی غەززە سووتاند

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەرتی غەززە، و ئەوانەی لەناویاندا بوون ناچاریان کردوون لە ماوەی ١٥ خولەکدا نەخۆشخانەکە بەجێبهێڵن.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی کانوونی یەکەم، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەرتی غەززە و سووتاندیان، دوای چەند کاتژمێرێک لە گەمارۆدانی، هەروەها ٥ لە کارمەندە پزیشکییەکانی کوژران، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار نەخۆشخانەکە و دەوروبەری کراوەتە ئامانج.

 

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نەخۆشخانەکەو ئەوانەی تێیدا بوون پچڕاوە، ٣٥٠ هاوڵاتی مەدەنی تێدابوون و ٧٥ سیشیان بریندار بوون، هەروەها خوڵکی هاوەڵی نەخۆشی تێدابووەو ١٨٠  کارمەند و کرێکاری پزیشکی لە بەشەکان هەبوون.

 

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویکردەوە، هێزە ئیسرائیلیەکان سێ کۆمەڵکوژییان لە دژی خێزانەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧ کوژراو و ٩٨ برینداری لیکەوتووەتەوە، بەم هۆیەشەوە ژمارەی کوژراوانی شەڕی بەردەوام بووەتە ٤٥ هەزار و ٤٣٦ هاوڵاتی مەدەنی، ١٠٨ هەزارو ٣٨ کەسیش برینداربوون.