هالیدە تورکۆغڵو بانگەشەی دەستدرێژی و ئەشکەنجەدانی چالاکوانێکی ئەڵمانی ڕادەستی پەرلەمانی تورکیا کرد
ھالیدە تورکۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، سەبارەت بەو بانگەشەی دەستدرێژی، ئەشکەنجە و توندوتیژیانەی کە پاولا مایەر، چالاکوانی ئینتەرناسیۆنالیستی ئەڵمانی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تووشی بووبوو، پێشنیازەیاسای لێکۆڵینەوەی پێشکەشی پەرلەمان کرد.
ئەنقەرە
ھالیدە تورکۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، داوای لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی کرد لە ئەزموونەکانی پاولا مایر، پاولا مایر یەکێکە لەو ١٦ گەنجە ئینتەرناسیۆنالیستانەی کە لە ئەڵمانیاوە هاتوونەتە ماردین بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی هێرشی گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەکاتێکدا ئەو لە زیندان بوو، ڕایگەیاند، کە لێکۆڵینەوە لە بانگەشەکانی پاولا مایر بکرێت کە باس لە دەستدرێژی و ئەشکەنجەدان، توندوتیژی لە ناوەندی دەستبەسەرکردنەکەدا کراوە، بۆ ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو ناوەندانە و جێبەجێکردنی سزای یاسایی پێویست بەسەر ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن، هەروەها هالیدە تورکئۆغڵو پرسیارێکی پەرلەمانی پێشکەش بە مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆ کرد لەسەر ئەم پرسە.
زیادبوونی توندوتیژی لەسەر ژنانی کۆچبەر و پەنابەر
لە پێشنیازەیاساکەیدا، ھالیدە تورکۆغڵو تیشکی خستە سەر ئەو ڕاستییەی کە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ژنانەی لە ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوەدا دەستبەسەرن ئەزموونی دەکەن، زۆر جار لە مەیدانی گشتیدا باس دەکرێن، وتی: توندوتیژی سێکسی، ڕفتاری خراپ، ئازاردان و شێوازە جیاکارەکان، بەتایبەت لە دژی ژنانی کۆچبەر و پەنابەر، نیگەرانی جدی لەسەر پارێزراوی و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی ژنان لەم ناوەندانەدا دروست دەکات.
ھالیدە تورکۆغڵو تیشکی خستە سەر گێڕانەوە گشتییەکەی ئەو توندوتیژییەی کە چالاکوانی پاولا مایەر، ئینتەرناسیۆنالیستی ئەڵمانی لە یەکێک لەو ناوەندانەدا بینیویەتی، وتی: ١٦ گەنجی ئینتەرناسیۆنالیستی کە لە ئەڵمانیاوە ھاتنە ماردین بۆ ئەوەی ھاوپشتیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی ھێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لەلایەن گروپە پەیوەستەکان بە حکومەتی کاتی سووریاوە نیشان بدەن، لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەستبەسەر کران و فەرمانی دیپۆرتکردنەوە لە دژییان دەرکرا، گەنجەکان لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا بە ڕێگەی وشکانی لە ماردینەوە بۆ ئیستەنبوڵ گوازراونەتەوە و لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ بە زۆر لەو فڕۆکەیە دابەزێنران کە بۆ ناردنەوەیان بۆ ئەڵمانیا سواری بووبوون و بردران بۆ بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانە.
"ئەو ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی، دەروونی و جەستەی بووەتەوە"
ھالیدە تورکۆغڵو، لێدوانەکەی پاولا مایەری لە ١٣ی ئابدا ئاشکرای کردبوو، بیری خستەوە و ڕوونیکردەوە، کە پاولا مایەر لە ناوەندی دیپۆرتکردنەوە لە ژووری تاکەکەسی هێڵراوەتەوە و جگە لە دەستدرێژی، ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی، دەروونی و جەستەیش بووەتەوە.
ھالیدە تورکۆغڵو ئەم پرسیارانەی ئاراستەی موستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆ کرد سەبارەت بەم بابەتە:
"لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا ١٦ گەنج لەسەر چ بنەمایەکی یاسایی دەستبەسەر کران و فەرمانی دیپۆرتکردنەوەلە دژیان دەرکرا؟
کێ فەرمانی دا کە گەنجەکان لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا لە ماردینەوە بۆ ئیستەنبوڵ بگوازرێنەوە، لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ لە فڕۆکە داببەزێنرێن و ببرێن بۆ بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانە؟
ئایا ئێوە ئاگاداری لێدان، ئەشکەنجە و ڕفتاری خراپن کە ھێزەکانی ئاسایش لە کاتی گواستنەوەی گەنجەکان لە ماردینەوە بۆ ئیستەنبوڵ بەرامبەریان ئەنجام داون؟ ئایا وەزارەتەکەتان لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم ئەشکەنجە و ڕفتارە خراپە دەست پێ دەکات؟
ئایا ئێوە ئاگاداری ئەو زانیارییانەن کە پاولا مایەر، چالاکوانی ئەڵمانی لە کاتی ڕاگرتنی لە بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی، دەروونی و خەستەی، لەوانە دەستدرێژی بووەوە؟ ئایا وەزارەتەکەتان لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندنی دادوەری سەبارەت بە لێدوانەکەی پاولا مایەر و ئەو ناوەندەی کە بابەتی تێدایە دەست پێ دەکات؟
ئایا پاولا مایەر لە کاتی ڕاگرتنیدا دەستی بە خزمەتگوزارییە یاسایی، کۆنسوڵگەری و تەندروستییەکان گەیشتووە؟ ئایا تۆماری ئەم پڕۆسانە ھەن؟
کام کارمەندانی ھێزەکانی ئاسایش لە کاتی ڕاگرتنەکەدا لە ئەرکدا بوون؟ ئەو ناوەندەی کە ڕووداوەکە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا ڕووی دا کامە بوو؟
ئایا تۆمارەکانی کامێرای چاودێری، تۆمارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمارەکانی هاتن و دەرچوون و تۆمارەکانی تری فەرمی ناوەندی دەستبەسەرکردن کە پاولا مایەر لە نێوان ٢٨-٣٠ی کانوونی دووەمدا تێیدا تووشیبووە، بوونیان ھەیە؟
ئایا ئەو کەسانەی کە تاوانیان لە دژی چالاکوانی پاولا مایەر، ئینتەرناسیۆنالیستی ئەڵمانی ئەنجام داوە سزادەدرێن؟
ئایا ئەوە دەزانرێت کە چالاکوانێکی تری ئەڵمانیش کە پێشتر لە ژێر بەرنامەی کاروانی گەلدا هاتبوو بۆ تورکیا، ئەویش ئاماژەی کردبوو کە پێش دیپۆرتکردنەوەی ڕووبەڕووی ھێرشی سێکسی بووەوە؟ ئایا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بانگەشەیە کراوە؟
لە ٥ ساڵی ڕابردوودا چەند سکاڵا لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە ئەو ژنانەی لە ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوە دەژین ئەزموونی دەکەن، بۆ وەزارەتەکەتان نێردراون؟ چەند لەم سکاڵانە بەدواداچوونیان بۆ کراوە؟ سەبارەت بەو سکاڵایانەی کە پڕۆسەیان بۆ کراوە، چ ڕوشوێنێکی یاسایی گیراوەتە بەر؟