فیلمێک چیرۆکی ژیانی سێ ژن دەگێڕێتەوە کە لە زیندانەکانی حوسیەکان ڕزگارکراون
هاوپەیمانی ژنان بۆ ئاشتی لە یەمەن یەکەمین فیلمێکی لەسەر چیرۆکی ژیانی سێ ژن کە لە زیندانەکانی حوسیەکان ڕزگارکراون بڵاوکردەوە.
هاوپەیمانی ژنان بۆ ئاشتی لە یەمەن یەکەمین فیلمێکی لەسەر چیرۆکی ژیانی سێ ژن کە لە زیندانەکانی حوسیەکان ڕزگارکراون بڵاوکردەوە.
نور سەریب
یەمەن- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، هاوپەیمانی ژنان بۆ ئاشتی لە یەمەن، یەکەمین فیلمی ژنانی ئازادکراوی لە زیندانەکانی حوسیەکان بڵاوکردەوە، فیلمەکە بەشێکە لە زنجیرەیەک فیلم کە شایەتحاڵی ژنانن لە زیندانەکانی حوسیەکان کە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە، هەندێکیان لە بەشە مەدەنی و سیاسیەکاندا کاریان کردووە و هەندێکیشیان پۆلیسن و بەلگەنامەیە، زنجیرە فیلمەکان چیرۆکی ١٢ ژن پیشان دەدات کە ژنی گەنجیشیان تێدایە، هاوپەیمانی ژنان بۆ ئاشتی لە یەمەن کە لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی بە کارەکانی کردووە، دۆسیەی ئەو ژنانەی لە زیندانەکانی حوسیەکان ئازادکراون وەرگرتووە و دەیەوێت بیکاتە زنجیرەیەک فیلم بۆ گەیاندنی پەیامی ژنان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا.
نورا ئەلجەروی سەرۆکی هاوپەیمانی ژنانی ئاشتی لە یەمەن ڕایگەیاند، کە پێویستە هەموو کەسێک یارمەتی ژنانی زیندانیکراو بدات و فشار بخاتە سەر میلیشیاکانی حوسیەکان بۆ ئەوەی زیان بە ژنان و بەندکراوی ژنان نەگەیەنن، وتی: "یەکەم فیلم لە زنجیرە فیلمەکان لە ڕێگەی هاوپەیمان و کەناڵی ئێمە لە یوتوب و لە ڕێگەی ئەو ژنانەی کە لە زیندانەکانی حوسیەکان ئازاد کراون، لە ئینتەرنێتەوە پەخش کرا فیلمەکە لە ١٦ی ئادار لە میسر و ٢٠ی ئادار لە جنێف و ٢٥ی ئادار لە هۆڵەندا نمایش دەکرێت، بۆ نیشاندانی ئێش و ئازارەکانی ژنان و ئەوەی لە زیندانەکانی حوسیەکان بەسەریاندا دێت لەفیلمی یەکەمدا جیرۆکی سێ ژن کە ڕزگارکراون نمایشکرا، داواش لەو کەسانە دەکەم کە بەشدارن لە چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنانی یەمەن بکەن کە بەهۆی حوسییەکانەوە لە مەترسیدان، چونکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و ئەشکەنجە دەدرێن و ئازار دەدرێن".
"هەموو ئەو شتانەی لە زیندانەکانی حوسیەکان بەسەرماندا هاتووە دەیکەینە بەڵگە"
ژنە هۆنەر بەردیس ئەلسیاخی سوپاسی هاوپەیمانی ژنانی ئاشتی کرد کە لە دەستگیرکردنیان تا دەرچوونیان لە زیندانەکانی حوسیەکان پشتگیرییان کردون و وتی: "ئێمە هەموو ئەو شتانەی کە لە زیندانەکانی حوسیەکان بەسەرماندا هاتووە، دەیکەینە بەڵگەو ڕۆژێک ئەم زوڵمە لادەبرێت و دادپەروەری دەبێت، تاوانباران کە دڕندەترین تاوانیان لە دژی ئێمە ئەنجام داوە، سزا دەدرێن".