میهرەبان سەلام
هەڵەبجە -لە پارێزگای هەڵەبجەو بەئامادەبوونی شاعیران و نووسەران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دووەمین فێستیڤالی ئەدەبی شعری ژنانی ڕیکخست و لەسەرەتای فێستیڤاڵەکەدا وتاری هەریەک لە پارێزگاری هەڵەبجەو بەڕیوەبەرایەتی ڕۆشنبیری خوێندرانەوەو پاشان لەلایەن شاعیرانی بەشدار بوو هۆنراوەکان خوێندرانەوە.
ڕێزان محەمەد سەعید، شاعیری بەشداربوو لە دووەمین فێستیڤال بەشدار بوو سەرەڕای دەستخۆشی وتی: ئەم جۆرە فێستیڤالانە هۆکارن بۆ ناساندنی دەقی شاعیران و دەتوانێت ئاشنایی یەکتر ببین و سود لە یەکتر ببینین.
ژیان سەعید قەرەداغی لە سلێمانیەوە بەشداری فیستیڤالەکەی کردووەو وتی: چەند ژنێک هۆنراوەکانیان خویندەوە دەست خۆشیان لی دەکەین و ئاشنابوونی ژنان بە یەکتری و لەهەلەبجەش کە شارێکی بریندارەو سەرچاوەی پێنووسەکان لە هەڵەبجە بوەو لە ئیستادا دووبارە هەڵەبجە باوەشی بۆ هۆنراوەکان کردەوەو هیوادارین بەردەوام بن.
لە دووەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی شعری ژنان لە فێستیڤاڵەکەدا ٨ شاعیر هۆنراوەکانیان خوێندەوە دوو لێکۆڵەر لێکۆڵینەوەیان لەسەر بابەتەکان کرد، بە لێکۆلینەوە لەسەر هۆنراوەکانیان و پێشکەش کردنی خەڵاتی ڕێزلێنان کۆتایی بە بەرنامەکان ی هات.













