ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ.
گەلی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامن لە ئێشکگری، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بە ئاژانسی هاوار نیوز (ANHA) دراوە، لە ٨ی کانوونی دووەمەوە هێرش بۆ سەر ئێشکگرانی بەنداوی تشرین و کاروانەکان ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداو ٢٠٣ کەسیش برینداربوون.




