ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئیسلامی دێموکراتیک شارستانیەتێکی ئەڵتەرناتیڤە کە لەسەر بنەمای ئازادی ژن دامەزراوە

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا ناردو وتی: ئیسلامی دیموکراتیک گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە.

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئیسلامی دێموکراتیک شارستانیەتێکی ئەڵتەرناتیڤە کە لەسەر بنەمای ئازادی ژن دامەزراوە

ناوەندی هەواڵ

 

فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا، بە درووشمی “لە ئیسلامی دیموکراتیکەوە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”، یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ کۆنگرەکە نارد و ئاماژەی بەوەدا، کە جەوهەری ئیسلام ئازادیی، دادۆەروەریی و یەکسانییە.

 

دەقی پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد بەمشێوەیەیە:

“بۆ کۆنگرەی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا

ئیسلام لە جەوهەرەکەیدا ئاینی ئازادیی، دادپەروەریی و یەکسانییە. ئیسلامی دەوڵەتی فەرمیی یان پێکهاتە کۆمەڵەییەکان کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەک ئامرازێکی دەسەڵاتداری و تاڵانکاری بەکاری دەهێنێت، ئەم جەوهەرەی خۆی لەدەستداوە. ئیسلامی دیموکراتیک گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە. ئەو پەیمانە پەیمانی پێکەوەژیانی باوەڕی، گەل و کولتوورە جیاوازەکانە بە ئیرادەی خۆیان و بێ زۆرەملێیە. پێویستە بزاندرێت جیهادی ڕاستەقینە تێکۆشانە دژ بە خۆپەرستی و چەوساندنەوەیە لە ڕێگەی ڕەخنەلەخۆگرتنی بەردەوامەوە. بیرکردنەوەی شورا لە ئیسلامدا بە مانای عەقڵی کۆلەکتیڤ و بڕیاردانی دیموکراتیکە.

 

لەجیاتی ئەوەی ئیسلام بکەینە کەرەستەیەکی سیاسی دەوڵەت و گرووپە جیاوازەکان، با بیخەینە خزمەت ژیانی ئازادی کۆمەڵگایەک کە لەسەر ئەو بنەمایە خۆی بەڕێکخستن کردووە. ئیسلامی دیموکراتیک شارستانییەتێکی ئەڵتەرناتیڤە (جێگرەوەیە) کە ئازادیی ژن، هاوسەنگی ئیکۆلۆژی (ژینگەیی) خوشک-برایەتی گەلان بە بنەما دەگرێت. تەنیا ئەم لێکدانەوە دیموکراتیکە دەتوانێت ببێتە دەرمان بۆ برینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هیوادارین گفتوگۆکانتان لەو چوارچێوەیەدا سوودبەخش بن بۆ پڕۆسەی کۆمەڵگای دیموکراتیکمان کە دەستمان پێکردووە.

 

سڵاو و خۆشەویستی بێکۆتاییم

عەبدوڵا ئۆجالان

ئیمرالی”