بە هۆی هێرشی مووشەکی ئێرانەوە سێ کەس لە سنووری هەولیر شەهید بوون

بەپێی زانیارییەکان ڕژێمی ئێران لە یەک کاتدا بۆردوومانی کامپەکانی جەژنەکان و ئالانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد، بە هۆیەوە دوو ژنە پێشمەرگە و کوڕێک شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بە هۆی هێرشی مووشەکی ئێرانەوە سێ کەس لە سنووری هەولیر شەهید بوون

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕژێمی ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر کامپی جەژنەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیکی بەحرکەی هەولێر، بە هۆیەوە کوڕێک بەناوی شاهین ئازەربەرزین شەهیدبوو و باوکیشی بە سەختی برینداربووە.

 

هاوکاتی ئەو هێرشە ڕژێمی ئێران بۆردوومانی کامپی ئالانەی لە سنووری بالیسان کردووە، بەهۆیەوە دوو ژنی پێشمەرگەی حزبی دیموکرات بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵایاری، شەهیدبوون و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی ١٤ی نیسان، ناوچەی سوورداشی لە سلێمانی بۆردوومان کردو بەهۆی غەزال مەولان، پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شەهید بوو.