ناوەندی هەواڵ
ڕژێمی ئێران لە ٣٨ رۆژی ڕابردووی جەنگدا بە بەردەوام بە درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان و تا ئیستا ١٦ هاوڵاتی شەهید بوون و ٩٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
درەنگانی شەوی ٦ی نیسان، درۆنێک لە گوندی جەرگەزەوی لە ناوچەی زرارەتی لە پارێزگای هەولێر بەر ماڵێک کەوت و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک کە هاوژینی یەکن شەهید بوون.
لەلایەکی دیکەوە بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر هەولێر و بە دوو درۆنیش هێرش کرایە سەر بارەگای سەربازی لە لیوای شەشی پیادە لە فیرقەی چوارقوڕنە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.




