بە بەشداری ١١ژن پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبەش لە سوید بەڕێوەدەچێت
پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبەش لە سوید بە بەشداری ١١ژنی شێوەکار کراوەتەوە، کە تێیداچەندین تابلۆی هونەری نیمایش کراوە، شێوەکار ڕووناک عەزیز لەوبارەیەوە دەڵێت: وەکو ژنێکی کورد بەشداری پێشانگاکانبم و تاوەکو بتوانم لەڕێگەی تابلۆکانەوە باسی گەلی خۆمان بکەم.

ناوەندی هەواڵ
ماوەی مانگێکە پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبەش لە سوید بە بەشداری ١١ژنی شێوەکار کراوەتەوە، کە تێیداچەندین تابلۆی هونەری نیمایش کراوە.
ڕووناک عەزیز، هونەرمەندی شێوەکارە، وتی: تابلۆکانی من باسی ژن دەکات و جیاوازە، نزیکەی مانگێکە ئەم پێشەنگایەمان کردۆتەوە، دواتریش بەشداری پێشانگایەکی تر دەکەم، هەروەها لەم پێشانگایەدا هەرکەسەو بە ویستی خۆی تابلۆکانی کێشاوە و بەشداربووە، هەرچەندە ئەوانیش وێنەی ژنیان کێشاوە لە تابلۆکانیاندا بەڵام ئەوەی من جیاوازە.
وتیشێ: پێشانگاکە بەردەوامە، منیش هەمیشە بەردەوام دەبم کە وەکو ژنێکی کورد بەشداری پێشانگاکانبم و تاوەکو بتوانم لەڕێگەی تابلۆکانەوە باسی گەلی خۆمان بکەم.