ڕەوشی داکۆکیکاران لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو

لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی تۆڕی داکۆکی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕیکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواییدا ڕایانگەیاند، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان هەمیشە خەباتی مەدەنی بە ڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەزانن بۆ داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان.

ڕەوشی داکۆکیکاران لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو

سلێمانی 

 

ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلوول لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی تۆڕی داکۆکی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕاپۆرتێکیان تایبەت بە ڕەوشی داکۆکیکاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ لەهەرێمی کوردستان خستەڕوو.

 

لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا بەهار مونزیر، بەڕێوەبەری ڕێکخروای خەڵک و ئەندامی تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان هەمیشە خەباتی مەدەنی ڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەزانن بۆ داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان، لە هەمانکاتدا کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر نادادی و هەڵەواردنێک کە لەسەر بنەمای جیاکاری و نایەکسانی سەرچاوەی گرتبێت.

 

شیرین سەبوور، ئەندامی دەستەکە وتی: داکۆکیکاران پێویستیان بە درووستکردنی ژینگەیەکی گونجاو هەیە بۆ کارکردن وەک “ڕێفۆرمی پێویست لە وتاری میدیایدا، دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشیاری پێویستیان لە بارەی ئەرک و ڕۆڵی داکۆکی کاران هەبێت، لە ڕووی یاساییەوە کاری زیاتر بکرێت بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و یاسای کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان، وە یاسای تازەی  لە بارەی ڕێکخستنی پرسی باڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەتییەکان