ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی ژنانی مەسەدە بە هاوکاری کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، لە بینای مەسەدە لە شاری ڕەققە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا، بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە تەواوی بوارەکانی ژیان و فراوانکردنی بەشدارییان لە شوێنەکانی بڕیاردان کۆمیتەیەک، بنیاتنرا.
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین ژنی تێکۆشەر بەشداربوون، دەربارەی ئاستەنگەکانی ژنان لە ڕەققە و تەبقا و ڕێبازەکانی بەهێزکردنی ژنان لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە، بۆچوونەکان هاوبەش کران. جەختکرایەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لەنێو کۆمەڵگەدا و پشتگیریکردن لە مافەکانی ژنان، دەبێت میکانیزمەکانی ڕێکخستنی زنجیرە چالاکییەکان لەنێوان ڕێکخراوەکانی ژنان بنیات بنرێت.
لەکۆتاییدا، کۆمیتەیەک بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان، زیادکردنی بەشداری ژنان لە میکانیزمی بڕیاردان و ئایندەیەکی باشتر، دیدگایەکی هاوبەش خرایەڕوو.




