٦ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بەئامانجگرتنی بازاڕێک لە شاری فاشر کوژران
بۆردوومانکردنی بازاڕێکی بەناوبانگی شاری فاشر بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٦ کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیارینەکراو.

زەینەب خەڵیف
دێرەزوور- ژنانی کانتۆنی دێرەزوور لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆیان بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان ئامادە دەکەن، ئەو ژنانەی کە جۆش و خرۆش و ئامادەکاریی خۆیان بۆ ئەم ڕۆژە دەربڕی، جەختیان لەوە کردەوە کە ڕۆژی ٨ی ئادار تەنها ڕۆژی ژنان نییە، ڕۆژێکە بۆ داننان بە قوربانیدان و بەرخۆدان و ئیرادەی ژنان.
"پێویستە ژنان پاداشتی قوربانیدانەکانیان بدرێتەوە"
هەدیە محەمەد پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە هەموو ژنانی سووریا بە هەموو پێکهاتەو مەزهەبەکان کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانەکەیان کرد و وتی: ئێمە ئەم ڕۆژە بۆ هەموو ژنێکی سووری کە بەرەنگاری تەحەددیات و سەختییەکان بوونەتەوە پیرۆز دەکەین، ژنانی سووریا سەرەڕای ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، بەردەوامن لە چاندنی هیوا، چونکە ئەوان ئیرادە و هێزیان هەبووە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە، لە دێرەزوور ٨ی ئادار دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ژنان پاداشتیان پێبدرێتەوە لەپای بەرخۆدان و هەوڵەکانیان.
لە پیرۆزبایی ٨ی ئاداردا کولتوور و میراسی هەرێم زیاد دەبێت
خیتام محەمەد هەروەها باسی لە ئامادەکارییەکانی ژنانی دێرەزوۆر بۆ ٨ی ئادار کرد و وتی: ژنان بە ڕازاندنەوەی شەقامەکان بە وێنەی بەرخۆدانی ژنانی سووریا و ئامادەکردنی جلوبەرگ پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەن، هەروەها بۆ زیندووکردنەوەی نەریت و میراسی هەرێمەکە پیرۆزی دەکەن، هەروەها ئەمەش پەیوەندی بە میراسی کولتووریەوە نیشان دەدات، ژنان بە لەبەرکردنی دیزاینی نەریتی کە ڕەنگدانەوەی کولتووری ناوچەکەیە، وەک جلی ئەلزەبۆن و ئەلهیباری ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن، هەروەها ژنان خواردنی نەریتی ئامادە دەکەن، دروستکردنی نانی فڕن و لێنانی قاوەی تاڵ میراسی ناوچەکە بە زیندووی دەهێڵێتەوە، لە سایەی شۆڕشەوە ژنان توانیان لە گۆڕەپانی سەربازی و سیاسیدا جێگەی خۆیان بگرن و دەستکەوتی زۆر بەدەستبهێنن، هەروەها لە هەڵوێستی بڕیاردان ڕۆڵیان هەبێت، ئەمڕۆ پیرۆزی دەکەن بۆ بەدیهێنانی یەکسانی.
"٨ی ئادار ڕۆژی نوێکردنەوەی پابەندبوونمانە بە بەهاکانی ئازادی و یەکسانی"
خیتام محەمەد جەختی لەوە کردەوە کە هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری لە ئازادی ژنان بکات، چونکە ژنانی سووریا هێمای بەرخۆدان و ئازادیین، ٨ی ئادار تەنها جەژنی ژنان نییە، ڕۆژی نوێکردنەوەی پابەندبوونە بە بەهاکانی ئازادی و یەکسانی، ڕۆژێکە کە جیهان دان بە بوون و ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکاندا دەنێت، لە ڕێگەی ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەم ڕۆژە، ژنانی دێرەزوور پەیامی هیوا و کۆڵنەدان لە بەرامبەر تەحەدا دەنێرن، ژنانی سووریا توخخمی بنەڕەتییم لە بونیادنانی داهاتووی ناوچەکەدا.