ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراقدا زیاد دەکات، ژنان ناڕەزایی لە ماددەی ٥٧ دەردەبڕن

هەزاران ژن لە عێراق بەهۆی توندوتیژی دژیان داوای جیابوونەوەیان لە هاوسەرەکانیان کردووە، بەپێی راپۆرتێک، ٢٠٠ هاوسەر هەموو ڕۆژێک لە مانگی ئەیلولدا داوای جیابوونەوەیان کردووە، لە کاتێکدا پارێزەرانی مافی مرۆڤ سەرنجیان ڕادەکێشن بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە لەو وڵاتەدا.

هەزاران ژن لە عێراق بەهۆی توندوتیژی دژیان داوای جیابوونەوەیان لە هاوسەرەکانیان کردووە، بەپێی راپۆرتێک، ٢٠٠ هاوسەر  هەموو ڕۆژێک لە مانگی ئەیلولدا داوای جیابوونەوەیان کردووە، لە کاتێکدا پارێزەرانی مافی مرۆڤ سەرنجیان ڕادەکێشن بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە لەو وڵاتەدا.

 

غوفران ئەل-ڕادی

بەغدا- لە کاتێکدا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١وە تا ئێستا ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق ڕووی لە زیادبوون کردووە، لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە ٢٠٠ هاوسەر داوای جیابوونەوەیان کردووە، ژمارەی فایلەکانی جیابوونەوە لە مانگی ئابدا ٦٢٥٠ بووە. هەر کاتژمێرێک ٩ فایلی تەڵاق لە لایەن دادگاوە بینراوە.

 

مادەی ٥٧ی یاسای باری کەسێتی عێراقی ساڵی ١٩٥٩

پێشنیاری هەموارکردنەوەی مادەی ٥٧ی یاسای باری کەسێتی عێراق یەکێک بووە لە بڕگەکانی بەرنامەی کاری پەرلەمان، ئەگەر هەمواری پێشنیارکراو لەلایەن پەرلەمانەوە دەربچێت ئەوا دایکان مافی دەستەبەرکردنی منداڵیان نابێت لەسەرووی ٧ ساڵیەوە لە دوای جێبەجێکردنی جیاببونەوە.، لەو کاتەوەی کە پێشنیاری هەموارکردنەوەکە کراوە، ژنانی چالاکوان بۆ ناڕەزایی دەربڕین ڕژانە سەر شەقامەکان، هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بەناوی "ژنان دژی هەمواری پێشنیارکراوی مادەی ٥٧ن"

 

غەزەل ئەلخەزالی چالاکی فێمینیست ئاماژەی بەوەکرد، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەو یاسایانەی کە خزمەتی سەرجەمی خێزانە عێراقییەکان دەکەن، وتی: "ئێمە پێویستمان بە یاسای توندوتیژی خێزانی هەیە بۆ پاراستنی ژنان و خێزانەکان ژنان دەبێت بە توندی بەشداری لە گۆڕاندا بکەن".

 

"ماوەی حەوت ساڵە توندوتیژی خێزانیم بەرامبەر کراوە"

"م.ئ"ی تەمەن ٢٥ ساڵ دایکی دوو منداڵ،  پێی ڕاگەیاندین کە دوای هاوسەرگیرییان لە لایەن هاوسەرەکەیەوە توندوتیژی بەرامبەر کراوە، دەڵێت: *"من دەمویست جیا ببمەوە بەڵام خێزانەکەم ڕێگەی پێنەدام باوکم پێی وتم هەرچی مێردەکەم دەیەوێت من ڕازی بم، من بۆ ماوەی حەوت ساڵ ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بوو، دوای مردنی باوکم، داوای جیابوونەوەم کرد".

 

دوای جیابوونەوەی "م.ئ" خێزانەکەی داوایان لێکردووە منداڵەکانی بەجێبهێڵێت وتی: "من خێزانەکەم بەجێ هێشتووە بۆ ئەوەی منداڵەکانم بەجێنەهێم، من خانوویەکی بچووکم بەکرێ گرت و دەستم کرد بە کارکردن لە شوێنی یاری منداڵان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان بۆ منداڵەکانم".

 

مامۆستا "ف.س" تەمەن ٣٢ ساڵ دایکی سێ منداڵ، بۆ پاراستنی خۆی و منداڵەکانی لە توندوتیژی خێزانی جیابووەتەوەو دەڵێت: "ئەو توندوتیژی بەرامبەر من و منداڵەکانم کرد کاتێک ڕەتم کردەوە مووچەکەم بدەمە ئەو، ئەو تەنها گرنگی بە پارە دەدا. ڕۆژێک، مێردە پێشووەکەم توندوتیژی بەرامبەر کوڕە  ١١ساڵانەکەم کرد، کوڕەکەم گریا و پێی وتم" ڕزگارم بکە"، ئەگەر هەمواری پێشنیازکراوی مادەی  ٥٧لەلایەن پەرلەمانەوە دەربچێت ئەوا ژنان ناتوانن منداڵەکانیان لەتوندوتیژی ڕزگاربکەن".

 

ڕێژەی فایلەکانی جیابوونەوە

حەورا ئەلموسەوی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ سەرنجی ڕاکێشایە سەر زیادبوونی ژمارەی فایلەکانی جیابوونەوە بەتایبەتی لە بەغدا، "بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەرپرسانی دادی عێراق بڵاویان کردەوە، ژمارەی فایلەکانی جیابوونەوەی مانگی ڕابردوو ٨٢٤٥ فایک بووە، دەتوانین بڵێین یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوە هاوسەرگیری پێشوەختە هەمواری پێشنیارکراوی مادەی ٥٧ باس لەوە دەکات کە نابێت دایکی جیابووەوە هاوسەرگیری بکات تا منداڵەکەی دەبێت بە ٧ ساڵ، ئەم هەموارکردنەوەیە مافی هاوسەرگیریی ژنان ڕەتدەکاتەوە".