ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد دوێنی لە ڕۆژی ١٠٥ەمدا بەردەوام بوو، ئەو راگەیاندنانەی ڕووماڵیان دەکردو ڕاوێژکارەکانی فەریت شەنیاشار لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیران.

ئەنقەرە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، دوێنێ ١٦ی ئایار لە ١٠٥ەم ڕۆژیدا بەردەوام بوو.
ئەمینە شەنیاشارو کوڕەکەی بەناوی فەریت شەنیاشار کە ئێستا پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان "دەم پارتی"یە چوونە بەردەوام وەزارەتی دادی ئەنقەرە، بەڵام چاوپێکەوتن ئەنجام نەدرا.
ڕاگەیاندنەکان و ڕاوێژکارانی فەریت شەنیاشار لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیران.