سزای زیندانی کردن بۆ هونەرمەند پنار ئایندنلار درا

بەبیانووی بڵاوکرنەوە لەسەر میدیای دیجیتاڵی، هونەرمەند پنار ئایندلار سزای زیندانی کردنی بۆ درا.

ناوەندی هەواڵ

 

هونەرمەند پنار ئایدنلار بەبیانووی گۆرانییەکانی لە ٢١ەمین فێستیڤاڵی کولتوور و سروشتی مونزور لە ساڵی ٢٠٢٣ لە میدیا دیجیتاڵییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، تۆمەتبارکراوە بە "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراو".

 

یەکەم دانیشتنی دادگاکە لە دادگای باڵای تاوانەکانی دێرسیم بەڕێوەچوو، پنار ئایدنلار و پارێزەرەکەی لە ٢٦ەمین دادگای باڵای تاوانی ئیستەنبوڵ لە ڕێگەی دەنگ و ڕەنگەوە بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد.

 

دوای ئەوەی پارێزەرەکە بۆچوونی خۆی خستەڕوو، داواکاری گشتی وتی کە گۆرانییەکان لە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕیندان، بەڵام بەشداریکردنەکە دەکەوێتە چوارچێوەی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەیی" داواکاری گشتی داوای کرد سزای زیندانیکردن بۆ پنار ئادنلار دەربچێت.

 

دادگا سزای زیندانی ساڵێک و ٦ مانگ و ٢٢ ڕۆژی بۆ پنار ئایدنلار دەرکرد.