لە تونس ئازادی ڕۆژنامەگەری لە مەترسیدایە

ڕۆژنامەنووسانی تونسی ئاماژە بەوەدەدەن کە پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری هێڵی سوورە و داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکەن بەرەنگاری ئەو ڕێگرییانە ببن کە کاریگەری کردووەتە سەریان.

زوهێر ئەلمەشرەقی

 

تونس- تونس ئاستی ٧٣مینی جیهان و یەکەمی وڵاتانی عەرەبی بەدەستهێناوە لە هەڵسەنگاندنی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ پلەیەک دابەزیوە لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیهاندا، تونسییەکان پێیانوایە گرنگترین دەستکەوتی شۆڕشی ٢٠١١ ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنە بەڵام زۆربەی ڕێگاکانی تر شکستیان هێناوە، ڕۆژنامەنووسانیش ترسی ئەوەیان هەیە دەستکەوتەکانیان زیانی زۆری بەربکەوێت، ئەم ترسەش لە دادگاییکردنی شارەزایەکی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسێکەوە سەرچاوەی گرتووە کە لەبەر هەڵسەنگاندنیان لەسەر سیاسەت و کۆمەڵگە دادگاییکران.

 

ڕاگەیاندن لە قەیراندایە

سەوسەن زەغوانی، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەدا کە پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری هێڵی سوورە و داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکات کە یەکبگرن دژی ئەو کارانەی کە دەیانەوێت تونس بگەڕێننەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠١١، چونکە ڕاگەیاندن لە قەیرانێکی ڕاستەقینەدایە، هەروەها هۆشداری لەبارەی ئەو تاقیکردنەوانەوە دا کە کاریگەری کردووەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و شارەزایانی بواری ڕاگەیاندن وەک خەلیفە قاسمی و ڕۆژنامەنووس ئەمەل ئەلمەنەی، کە لەبەر وتارێکیان کە باس لە تێکدانی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی دەکات، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە وەک بوونە ئاستەنگی ئۆپەراسیۆنەکە بەناوکران.

 

لەبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لێپێچینەوەی لێکرا

ڕۆژنامەنووس ئەمال ئەلمەنەی لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک دەربارەی تێکدانی شانەیەکی تیرۆریستی لە پارێزگای قەیرەوان لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرا، ئەو رۆژنامەنووسە پێشی وایە ئازادی ڕۆژنامەگەری وەک سی وایە هەموو کەسێک دەتوانێت هەناسەی لێوەربگرێت، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووسان چەند جارێک دووبارە بووەتەوە ئەوەشی بە مەترسی بەناوکرد، وتیشی لەبەر ئەو دۆخەی کە هەیە هەندێک کەناڵی تەلەفزیۆنی وازیان لە بەرنامەی سیاسی هێناوە و بەرنامەی کەیفخۆشی پەخش دەکەن.

 

ت.پ