ئەمەل حەجاج: هێشتا چەندین ڕێگامان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکان

مانگی حوزەیرانی هەموو ساڵێک لە جەزائیر گفتوگۆ لەسەر بە یاساییکردن و بۆشایی یاسایی دەکرێت لە چەندین خاڵی یاساییدا کە بزووتنەوە فێمێنیستیەکان لە تێکۆشاندان تا نوێ بکرێتەوە.

نەجوا ڕەحیم

 

جەزائیر- ٣٨ ساڵ دوای دەرچوونی یاسای خێزانی جەزائیری ساڵی ١٩٤٨ و گۆڕینی هەندێک لە بڕگەکانی لە ساڵی ٢٠٠٥دا، ئەمڕۆ ژنانی جەزائیر بەهۆی ئەو چوارچێوەیەی کە لە لاپەڕەکاندا بە ناوی یاسا هاتووە تووشی گرفت دەبن و ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە، هیچ ڕەوایەتی و بەرنامەیەکی کار بۆ پابەندبوون بەم یاسایانەوە نەبووەتە جێی گفتوگۆ.

 

لە دوای ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩، بزووتنەوەی فێمینیستی لە جەزائیر هەوڵیدا کێشەی سەرەکی ژنانی جەزائیری ڕوون بکاتەوە کە تا ئێستا قوربانیانی بۆشایی یاسایین، بەڵام ڕووبەڕووی کۆت و بەندی و پێشێلکاریی بنەڕەتیترین مافەکانیان بوونەوە.

 

ئەمەل حەجاج، دامەزرێنەری ڕۆژنامەی فێمینیست لەبارەی دۆخی مافی ژنان لە جەزائیر وتی: ٣٨ ساڵ بەسەر دەرچوونی یاساکەدا تێپەڕیوە، زۆر شت گۆڕدرا و چالاکوانانی ژنان بە چەندین شێوە هۆشیارییان لەناو کۆمەڵگەدا بڵاوکردەوە، لەلایەکی ترەوە دەبینین کە یاسای ئێستای خێزان ڕێگرە لە تێکۆشان و پەرەسەندنی پراکتیک و تێگەیشتنی ژنان.

 

ئەمەل ئەجاج، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو گۆڕانکارییانەی لە ساڵی ٢٠٠٥دا کراون ئەنجامی کۆنکرێتی بەرهەم ناهێنن، چونکە ئەنجامەکانی ئێستا تەنیا بە شیوەیەکی تاکلایەنەی یاساکە گەرەنتی کراوە، ئەو چالاکوانە داواشی لە دەسەڵاتداران کرد کە داواکارییەکانی ژنان پشتگوێ نەخەن و وتی: یاسایەکی کاریگەر پێویستە بۆ پاراستنی خێزان لە جەزائیر.