دەستدرێژیکەران لە تاران دادگایی دەکرێن

حەوت تۆمەتبار کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر ژنێکی گەنج لە تاران، دادگایی دەکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی میدیاکانی ناوخۆی ئێران، ئەو حەوت تۆمەتبارەی کە تۆمەتبارن بە گێچەڵی سێکسی بۆ سەر ژنێک لە تاران لەلایەن دادگای تاوانەکانی پارێزگاوە دادگایی کراون.

 

بەپێی راپۆرتەکان ئەو ژنە، کە دەستدرێژی کراوەتە سەر بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە، کە چۆن هێرشکراوەتە سەریان و ئاشکرایان کردووە، دوابەدوای لێدوانەکانی ئەو ژنە، پۆلیس چووەتە ماڵی باخچەی نزیک فەلاحزاد و لە ڕێگەی کارتێکی بازرگانییەوە کاسبکارێکی دیاریکرد و دەستگیری کرد.

 

لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری دیکە، دۆسیەکە بۆ لقی حەوتی دادگای تاوانەکانی پارێزگای تاران دەستنیشانکرا.

 

دوای دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبارەکەی دیکە، دادگاییکران، شەش تۆمەتباری ڕەتی کردەوە، بەڵام تۆمەتباری حەوتەم لەکاتی قبوڵکردنی ئەو تۆمەتانە، تەئکیدیکردەوە کە ژنێکی بردووەتە ماڵێکی باخچە و دەستدرێژیی کردۆتە سەر.