دادگا لەسەر لێدان بە دار گوتی: "برینداری بە ئەنقەست"

نێرگز ئیبیش لەلایەن ڕەمەزان ئاکچانی دراوسێیەوە بە دار لێیدرا تا ئەوکاتەی مێشکی لەدەستدا، سەرەڕای سکاڵاکانی، ڕەمەزان ئاکچان دوای دانپێدانان ئازادکرا، نێرگیزیش لە سەلامەتی ژیانی دڵنیا نییە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

سەمسور- ڕەمەزان ئاکچانی تەمەنی ٧٠ ساڵ، لە گوندی کیتیشی ناوچەی کۆڵکی سەر بە شاری سەمسور، بە دار لە دراوسێکەی بە ناوی نێرگز ئیبیش دا و بە سەختی برینداری کرد، شەڕەکە لە  مانگی شوباتدا ڕوویدا و سەری نێرگز بە ٢١ تەقەڵ دوورایەوە.

 

ڕەمەزان لەسەر سکاڵای نێرگز سەرەڕای بوونی بەڵگەی خوێن و داری خوێناوی لە ماڵەکەیدا، لە هەمان ڕۆژی دەستگیرکرا، ئازاد کرا.

 

دوای چەند مانگ لە ڕووداوەکە، ڕەمەزانی تۆمەتبار لە دووەمین دادگای تاوانەکانی کۆڵ لە کەیسەکەدا سزادرا و نێرگیزیش کەبە سەختی بریندار بوو وەک تاوانبار بینرا.

 

"دەستە خوێناوییەکانی بە دیوارەکەدا هێنا و هەڕەشەی دەکرد"

لە ڕۆژێکی مانگی شوباتدا نێرگز کە بۆ فڕێدانی خۆڵ چووە دەرەوە بۆ ناو زەویەکەی بەردەمیان بەڵام دەبینێت کە تەلبەند کراوە، بۆی بچێتە ناوەوە بە دەوری تەلبەندەکەیا دەسوڕێتەوە و لەوکاتەوە لەلایەن ڕەمەزانی دراوسێیەوە ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە و پێی دەڵێت"چاوەڕێم بە ئێستا دێم"، دوای هەڕەشەکەی ڕەمەزان بە دار هێرش دەکاتەسەر نێرگز کە بەرەو ماڵ دەچێت و تا دەبورێتەوە وازی لێناهێنێت، وەک نێرگز دەیگێڕێتەوە "دوای ئەوە ڕەمەزان دەستی بە دیوارەکەدا دەهێنا و دەیوت من خوێنی هەمووتان دەڕژێنم، خزمی داواکاری گشتیم هەیە، سەربازەکان و پۆلیسەکان لەگەڵ منن، بۆیە من ئەگەر هەمووشتان بکوژم ناچمە زیندان".

 

سەرەڕای ٢١ تەقەڵ لە سەریدا، وەک "برینداربوونی بە ئەنقەست" بڕیاریلێدرا

دوای ڕووداوەکە نێرگز لە نەخۆشخانە بە ٢١ تەقەل شکاوی سەری بۆ چارەسەر کرا، دواتر لە بنکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر ڕەمەزان تۆمارکرد، دواتر لە ئامادەکردنی کەیسەکەدا ڕووداوی بریندارییەکە بە "بە ئەنقەست بریندارکردن" لە قەڵەمدا، و نێرگزی وەک بەشێک لە تاوانەکە سەیرکرا.

 

نێرگز باس لەوەدەکات دوای دەستگیرکردنی ڕەمەزان دوو کاتژمێر دەستگیرکرا و دواتر ئازادکرا، ئەو ژنە داوای دادپەروەریش دەکات و دەڵێت: "تەنها دەمەوێت سزای تۆمەتبار بدرێت و مافەکانم وەربگرم".

 

ت.پ