چالاکوانانی سوەیدا: دوورخستنەوەو جیاکاری ئاشتی مەدەنی تێکدەدات

خۆپێشاندانەکانی حەسەکە پرسیاری ناکۆکیی نێوان بانگەوازی پێکەوەژیان و پراکتیزەکانی کردە ئامانج، کە سیمبولەکانی کوردیان کردە ئامانج، هەروەها هۆشداریی چالاکوانانی سوەیدا کە کەمکردنەوە و هەڵاواردن دەبێتە هۆی تێکدانی متمانە و ئاشتی مەدەنی.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا– ماڵپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بێناو داوایان لە دانیشتووانی حەسەکە کرد لە ٢ی تشرینی یەکەم دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندانێک ڕێکبخەن و داوای "یەکگرتوویی سووریا" بکەن، بەڵام بوونی پۆستەری ئایینی ئیسلامی و ڕووخاندنی ئاڵاو ئاماژەکانی کورد پرسیاری لەسەر دژایەتیی بانگەوازەکەو کردەوەکانی ناو مەیدان ورووژاند.

 

چالاکوانانی شاری سوەیدای سووریا جەختیان لەوە کردەوە، کە ناتوانرێت بانگەوازی "یەکگرتوویی سووریا" لە ڕێزگرتن لە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی جیابکرێتەوە، هۆشداریشیان دا لەوەی کە دوورخستنەوە و بەئامانجگرتنی سیمبولە کولتوورییەکان متمانە دەخەنە ژێر مەترسییەوە و هەڕەشە لە دەرفەتی پێکەوەژیانی نەتەوەیی دەکەن.

 

ڕوخاندنی سیمبولی ژنێکی کورد دژایەتی بانگەوازی یەکگرتوویی دەکات

لەو چوارچێوەیەدا، شەزا قورەیشە، ڕۆژنامەنووس ئەو ڕووداوانەی شەرمەزارکرد کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی حەسەکە ڕوویان دا، بانگەوازی سووریای یەکگرتوو و ڕەتکردنەوەی خێڵەکی دژایەتی ئەو پراکتیکە دەکات کە سیمبولەکانی شوناسی کولتووری پێکهاتەکانی سووریا بە تایبەت هی ژنانی کورد دەکەنە ئامانج.

 

تیشکی خستە سەر ڕووداوی ڕووخاندنی تابلۆیەک کە وێناکردنی کەزی ژنێکی کورد بوو، ئاماژەی بەوەدا، کە کەزیکە هەڵگری گرنگییەکی قووڵی کولتووری و سیمبولی، لە تەنها جوانیناسی زیاتر درێژدەبێتەوە بۆ ئەوەی شوناس و کەرامەت و میراس و یادەوەری بەکۆمەڵ لەخۆ بگرێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە کەزیەکە لە هەندێک کولتوور و بیروباوەڕی کوردیدا واتای تایبەتی هەیە، لەوانەش نەریتی کاکەیی و یارسانی، تێبینی بوونی ئەو نەریتانە دەکەن کە تیایدا کەزی دایک پێگەیەکی تایبەتی سیمبولی پێدەدرێ.

 

شەزا قورەیشە جەختی لەوە کردەوە، کە کەرامەتی ژنانی کورد لە کەزیەکانیاندا بەرجەستە نییە، بەڵکو لە مافەکانیان و ئەو نیشتمانەدا بەرجەستە دەبێت کە بەرگری لێدەکەن، بە ئامانجگرتنی ئەم سیمبولانە لە بە ئامانجگرتنی ناسنامەی کولتووری جیا ناکرێتەوە و ئەم جۆرە پراکتیزانە پێچەوانەی داواکارییەکانی قبوڵکردنی ئەوانی دیکە و بونیادنانی دەوڵەتێکن کە هەموو هاوڵاتییەکانی لە باوەش بگرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بانگەوازی "یەگرتوویی سووریا" پێویستی بە داننان بە هەموو پێکهاتەکان و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییە نەتەوەیی و ئایینی و کولتوورییەکانیان هەیە، پرسیاری ئەوەی کرد کە چۆن دەتوانرێت متمانە بە حکومەت دروست بکرێت ئەگەر هەندێک گروپ هەست بکەن بە ئامانج یان قبوڵنەکراو.

 

شەزا قورەیشە حکومەتی کاتی بە "خێڵەکی و تیرۆریستی" پێناسەکرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گۆشەگیریی سەر ژنان و بە ئامانجکردنی سیمبولییە کولتوورییەکان، لە ڕوانگەی ئەوەوە بەشێکە لە دەرکەوتەکانی دوورخستنەوە و توندوتیژی.

 

هەڵوێستی خۆی بەستەوە بە کۆمەڵکوژی و ئەو ڕووداوە خوێناویانەی کە خەڵکی سوەیدا تووشی بوون، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوەی خەڵکی سوەیدا بەرگەی گرتووە، گرنگی هاودەنگی لە نێوان ئەو گروپانەی کە تووشی توندوتیژی و گۆشەگیری بوون، پێویستی وەستانەوە لە دژی خێلەکی و هەڵاواردن بەهێزتر دەکات.

 

هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ژنانی کورد و دروز و عەلەوی بە تایبەت ئەوانەی کە ستەمیان لێدەکرێت ڕاگەیاند و دووپاتیشی کردەوە، کە ژنانی کرێکار و تێکۆشەر درێژە بە خەباتی خۆیان بۆ کەرامەت و ئازادی و دادپەروەری دەدەن، هەموو ئەو پراکتیزانە ڕەتدەکاتەوە کە ژنان دەکەنە ئامانج یان مافەکانیان کەم دەکەنەوە.

 

چۆن سووریا یەکگرتوو دەبێت لە کاتێکدا قوربانیدانی کورد پشتگوێ بخات؟

ڕیمال حەمەد، چالاکوان وتارێکی لە خۆپیشاندانەکانی حەسەکە دا و ئاماژەی بە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی داوای یەکگرتووی سووریا کرد، کە هاوکاتە لەگەڵ دەرکەوتنی ئاڵا و دروشمەکانی پەیوەست بە داعش.

 

هەروەها ئەو پێشێلکارییە قورسانەی بەبیرهێنایەوە کە لە قۆناغەکانی پێشوودا لەلایەن ڕێکخراوە توندڕەوەکانەوە بەرامبەر بە دانیشتوانی ناوچەکە ئەنجامدراون، تیشکی خستە سەر ئەو ڕۆڵەی کە شەڕفانانی کورد لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و بەرەی نوسرت و لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پێشێلکارییانەی کە کاریگەرییان لەسەر چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە هەیانبووە.

 

دووپاتی کردەوە، کە یەکڕیزیی نەتەوەیی بەتەنها بە بەرزکردنەوەی دروشم بەدەست نایەت، بەڵکو پێویستی بە قبوڵکردنی ئەوانی تر و ڕێزگرتن لە مافەکانیان و مسۆگەرکردنی بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتیدا هەیە، هۆشداریشیدا لەوەی کە دوورخستنەوە و جیاکاری دەبێتە هۆی تێکدانی متمانەی نێوان کۆمەڵگە و دەسەڵات.

 

سارا نەدیم، ژنێکی کرێکاری خەڵکی سوەیدا،شەرمەزارکردندنی خۆی بۆ ئەوەی لە حەسەکە ڕوویدا دەربڕی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بانگەوازی یەکگرتوویی سووریا پرسیاری جددی دەوروژێنێت لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕووداو و پێشێلکاریانەی کە گروپە جیاوازەکان تووشی دەبن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بانگەوازی دەوڵەتی یەکگرتوو پێویستی بەوەیە هەموو هاوڵاتیان هەست بە یەکسانی بکەن لە ماف و ئەرکەکاندا، هەروەها حکومەت پارێزگاری و ئاسایشیان بۆ دابین بکات.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر ئەو نیگەرانیانەی کە ڕووبەڕووی پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا دەبنەوە، لەوانە کورد، مەسیحی، عەلەوی، دروز، سەبارەت بە قبوڵکردنی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و سیاسی، جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە مافەکانییان و مافەکانی پێکهاتەکانیان، هەروەها پاڵپشتی لە داواکارییەکانیان بۆ ئازادی و دادپەروەری و کەرامەت دەکەن.