یانگ تسیانی چینی مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆی بەدەستهێنا

یاریزانی چینی یانگ تسیان یەکەم بوو لە پێشبڕکێی نیشانەشكێنی دووری ١٠ مەتری ژنان و مەدالیای زێڕی بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئۆڵۆمپیاتی هاوینەی تۆکیۆ کە چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بڕیاری دواخستنی درا، لە ٢٣ی تەمموزی ئەمساڵدا ئۆڵۆمپیاتەکە بەڕێوەچوو، تێیدا ٣٢ وڵات بەشدارییان تێداکرد، و تا ٨ی ئاب بەردەوام دەبێت .

 

یاریزانی چینی یانگ تسیانی ٢١ ساڵ، لە پێشبڕکێی نیشانەشکێنی بە فیشەک'ی ژناندا ٢٥١.٨ خاڵی تۆمارکرد و بووە براوەی مەدالیای زێڕ، یاریزانی ڕووسی ئەناستاسیا گالاجینای ٢٤ ساڵ، به ٢٥١.١ خاڵ بووە دووەم و مەدالیای زیوی وەرگرت، هەروەها یاریزانی سویسری نینا کریستینی ٢٧ ساڵ بووە براوەی پلەی سێیەم بە ١٣٠.١ خاڵ.

 

ت.پ