سیهام عامەر پاڵەوانی یارییەکانی ئاشتەوایی یەمەنە

ڕاهێنانی هەزار ژنی یەمەنی لەڕووی هونەری "کیکبۆکس" و گۆڕینی بیرکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە وەرزشکردنی ژنان داواکاری سیهام عامەر یەکەم ژنی یەمەنییە کە وەک یەکەم پیشەیی کیک بۆکسینگ دەبینرێت کە بچێتە پاڵەوانی یارییەکانی ئاشتەوایی.

ڕاهێنانی هەزار ژنی یەمەنی لەڕووی هونەری "کیکبۆکس" و گۆڕینی بیرکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە وەرزشکردنی ژنان داواکاری سیهام عامەر یەکەم ژنی یەمەنییە کە وەک یەکەم پیشەیی کیک بۆکسینگ دەبینرێت کە بچێتە پاڵەوانی یارییەکانی ئاشتەوایی.

 

ڕانیا عەبدوڵا

یەمەن - هێشتا لە یەمەن ڕێگری لە وەرزشکردنی ژنان هەیە  ئەوەش سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانەی کە جیهان دروستی کردووە، ژنانی یەمەنی ڕێگەیان پێنادرێت هەموو جۆرە وەرزشێک فێر ببن، سیهام عامەر ٢٤ ساڵ بەرهەڵستی کرد و سەرکەوتوو بوو لە بەرنگاربوونەوەی کلتورێکی پیاوسالارانە، گەیشتووەتە چەندین پاڵەوانێتی عەرەبی و نێودەوڵەتی و بەدەستکەوتەکانی لەبواری وەرزشدا چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە سیهام عامەر، کە لە تەمەنێکی کەمەوە دەستی بە وەرزش کردووە، لەبارەی سروشتی وەرزشییەوە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

سیهام عامەر، وتی: لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە دەستم بە هونەری وەرزشی کردووە و دەستم بە ڕاهێنانی کاراتی کردووە، دواتر دەستم بە ڕاهێنانی کونگ فو و کیکبۆکسینگ کردووە، یەکەم پاڵەوانیەتی کە بردمەوە ساڵی ٢٠٠٦ بوو لە پاڵەوانێتی کۆماری کچاندا، لەوێ مەدالیای زێڕم بردەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە چەندین یاریدا پێنج پشتێنی ڕەشی بردۆتەوە و یەکەم پاڵەوانیەتی لە کیک بۆکسینگ و موی تایلەندی چووە پاڵ هەشتەمین پاڵەوانیەتی عەرەب لە ساڵی  ٢٠١٧ کاتێک خەڵاتی زێڕ و زیوی بەدەستهێنا، سیهام سەرەرای شەڕی یەمەن و ڕاگرتنی گشتی ژیانی وەرزشی خۆی بەدەستەوە نەدا و لە چوارەم ساڵی دەستپێکردنی شەڕەکەدا توانی لە یەمەن دەرباز ببێت و بەشداری لەپاڵەوانێتییە جیهانییەکانی بۆکسینگ بکات کە لە بیلارۆس بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی لە نێوان ٢٣ وڵات کە بەشدارییان لە خولی ٢٠١٧ کرد، مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا، . سیهام عامەر مەدالیای زێڕی بردەوە لە سێیەم پاڵەوانێتی یانەی عەرەبی موی تای لە ئوردن لە ساڵی ٢٠١٨ مەدالیای ئاڵتون و تونک لە ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانێتی یانەکانی وۆکۆی نێودەوڵەتی و ساڵی ٢٠٢٠ مەدالیای تونج لە یەکەم پاڵەوانێتی سێبەر لە عومان بەدەستهێنا.