کەمپەینی "من دەمەوێت پاسکیل سواری بکەم" لە قامیشلۆ

لە قامیشلۆ ژنێکی گەنج بە ناوی میدیا خانم کە تەمەنی ٢٧ ساڵە کەمپەینی "من دەمەوێت پاسکیل سواری بکەم"ی دەستپێکرد و ژنانی گەنج فێردەکات کە پاسکیلسواری بکەن.

 

ڕەندا محەمەد

قامیشلۆ - وەرزش باشترین تەندروستیە بۆ جەستەی مرۆڤ، یەکێک لە وەرزشەکانیش پاسکیلسواریە کە هەم لەڕووی جەستەیی و هەم لەڕووی دەروونییەوە خەڵکی ئاسوودە دەکات، پاسکیل سواری جوانە و دیمەنێکی شارستانییە، ژنێکی گەنج بەناوی میدیا خانم خەڵکی شاری قامیشلۆیە و تەمەنی ٢٧ ساڵە، میدیا کەمپینی "من دەمەوێت پاسکیل سواری بکەم" بەڕێوەدەبات، میدیا یەکەم ژنە کە پاسکیل سواری دەکات و ژنانی گەنج هان دەدات بۆ لێخوڕین، ئێستا ئەو بە شێوەی خول ژنانی گەنج فێری پاسکیل سواری دەکات، تیمەکە لە ١٢ ژنی گەنج پێکهاتووە میدیا بۆچوونی خۆی لەسەر بابەتەکە هاوبەش کرد.

 

ژنانی گەنج فێری پاسکیل دەکەن

میدیا لە ڕێگەی کەمپەینەکەوە ئامانجی ئەوەیە ژنانی گەنج فێری پاسکیل سواری بکات و دەڵێت: "من یەکەم جار ١٢ ساڵ پێش ئێستا پاسکیلەکەم لێخوڕی و من یەکەم ژن بووم کە پاسکیل بەکاردێنم،  یەکەم ئامانجی من شکاندنی ڕای گشتیە بۆ پاسکیل سواری ژنان، لە یەکەم هەنگاودا من تەنیا بووم، دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوم کردەوە کە ناوبانگم پێدرا، زۆر ژنی گەنج گوێیان لێ بوو و هاتنە ناو تیمەکەمەوە، یەکەم ماراسۆنمان لە ناوچەی عامودا بەڕێوەچوو و نزیکەی ٢٥ ژنی گەنج لەو هەنگاوەدا بەشدارییان کرد هەر لەو ڕۆژەدا تیمەکەمان پێکهێنا و لەژێر ناوی "من دەمەوێت پاسکیلسواری بکەم" ڕامانگەیاند تیمەکەمان لە ١٢کەس پێکهاتووە و لە ئاستی قامیشلۆ و عامودایە".

 

"بەردەوامبوون بنەمای سەرکەوتنە"

میدیا دەڵێت: "هەنگاوی یەکەم گرنگ نییە، بەڵام بەردەوامبوون بنەمای سەرکەوتنە و ئێمە لە هەنگاوی یەکەمدا زۆر زەحمەتیمان هەبووە هێرشەکە هەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەم لە ناو کۆمەڵگەدا بوو هەروەها کاتێک لە شەقامەکان لێمان خوڕی، خەڵک زۆر باش نەیاندەڕوانی، بەڵام من وازم لەو خواستە نەهێنا و بەردەوامم لەو کارەدا، بەردەوام بوون بنەمای سەرکەوتنە".

 

"دەمەوێت ناوەندێک بۆ خۆم بکەمەوە"

میدیا باسی لەوە کرد کە ئامانجی ئەو فێرکردنی ژنانی گەنجە بۆ پاسکیل سواری و وتی: "یەکەم ئامانجی من ئەوەیە کە فێری ژنانی گەنج بکەم بۆ شۆفێری پاسکیل، هەروەها دەمەوێت لەم بوارەدا ڕوانگەی کۆمەڵگا بشکێنم، کاتێک ژنانی گەنج دەست بە لێخوڕین دەکەن، خەڵکێکی زۆر منداڵەکانیان فێر دەکەن ئامانجی دووەمم ئەوەیە کە هەموو ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەم وەرزشە فێر بکەم ئامانجی سێیەمم کردنەوەی ناوەندێکە بۆ خۆم و ڕاهێنانی ژنانی گەنج لە بواری پاسکیل".