یاریزانێکی کورد دەبێتە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسیا
کیژان مەقسودی لەم خولەی پێشبڕکێی بەرزکردنەوەی قورسایی ژنانی پاڵەوانێتی ئاسیادا ٣ میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
لە میانی پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی ژنانی ئاسیا لە ئۆزبەکستان، کیژان مەقسودی، یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی کورد، ٣ میدالیای برۆنزی لە کێشی ٨٧ کیلۆدا بەدەستهێنا.
لە کۆتایی پێشبڕکێی تاکەکەسی ٨٧ کیلۆی ژنان لە پاڵەوانێتی ئاسیادا، بە کۆنتڕۆڵکردنی کێشی ٩٦ کیلۆگرام توانی میدالیای برۆنزی بەدەستبهێنێت.
هەروەها لە یەکەم یەک لێدانیدا ٩٠ کیلۆگرامی بەرزکردووەتەوە، بەڵام لە یەک لێدانی دووەمدا نەیتوانیوە کێشی ٩٥ کیلۆگرام کۆنتڕۆڵ بکات، دواجار توانی لە جوڵەی سێیەمدا کێشی ٩٦ کیلۆگرام تۆمار بکات.
کیژان مەقسودی لە جوڵەی دووانەدا ژمارەیەکی پێوانەیی ١١٧ کیلۆ و کۆی پێوانەیی ٢١٣ کیلۆی تۆمار کرد و توانی لەم پێشبڕکێیەدا ٣ میدالیای برۆنزی بەدەستبهێنێت.
کیژان مەقسودی پێشتر لە بەشی گەنجانی پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسیا ٣ میدالیای زیو و برۆنزی بەدەستهێناوە.