ژنە یاریزانێکی عەرەب دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەمریکای کراوە

ئەنەس جابر، ژنە یاریزانێکی تونسیە دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەمریکای کراوە، ئامانجی ئەوەیە بگاتە دووەم یاری کۆتایی گراند سلام دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا لە ویمبڵدۆن یارییەکەی دۆڕاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنەس جابری تونسی تەمەن ٢٨ ساڵ بووەتە یەکەم یاریزانی تێنسی ئەفریقی-عەرەبی کە توانیویەتی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە، ئەنەس لە مانگی تەمموزدا نازناوی یەکەم ژنی ئەفریقای بەدەستهێنا کە لە ویمبڵدۆن توانی بگاتە یاری کۆتایی، ڕۆژی سێشەممە،٦ی ئەیلول بە ئەنجامی ٦-٤ و ٧-٦ لە ئەیلا تۆملیانۆڤیچی ئوسترالی بردەوە.

 

ئۆنس لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی کارۆلین گارسیا دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی دیکەی یارییەکەدا کۆکۆ گافی تەمەن ١٨ساڵ بە ئەنجامی ٣-٦ و ٤-٦ کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

 

ئەنەس ئاماژەی بەوەدا، لە دوای گەیشتن بە یاری کۆتایی ویمبڵدۆن، باوەڕێکی زۆری تیادا دروستبووە کە بە سێ کۆمەڵە لەلایەن ئیلێنا ڕیباکینای کازاخستانیەوە لێی درایەوە.

 

ئەنەس جابر باسی لەوەشکردووە لە ئێستادا زیاتر باوەڕی بەخۆی هەیە، دوای ویمبڵدۆن زۆر ئەرێنی بووە، هەرچەندە لە یاری کۆتاییدا دۆڕاوە، بەڵام ئەو باوەڕییەی بەخۆی هەیە بۆ بردنەوەی یاری گراند سلام، ئێستا گەشتوەتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا.

 

ئەنەس جابر لەلایەن هەوادارانی تونسیەوە بە سۆزەوە بە وەزیری بەختەوەری ناسراوە بەهۆی ئەو خۆشیەی کە پێشکەوتنەکانی لە یاریگادا بەدوای خۆیدا هێناوە، دایکیشی پاڵنەری سەرەکییەتی لە بەردەوامیدان بە یاری تێنس، چونکە دایکی تێنسی خۆشدەویست و خۆشەویستییەکەی بۆ تێنس وایلێکردووە کچەکەشی تێنسی خۆشبوێت، لە ئێستادا سوپاسگوزاری ئەوەیە کە بەهۆی دایکیەوە ئەم وەرزشە سەرسوڕهێنەرەی ناسیوە.

 

ئەنەس لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا ٢٠٢٠ و پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن ٢٠٢١ گەیشتبووە قۆناغی چارەکی کۆتایی، بەم دواییە پلەی دووەمی بەدەستهێنا و سەرکەوتنەکانی خۆی دەرخست.