ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٣ی تشرینی دووەم پاڵەوانییەتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق لە بەغدا بە بەشداری چەندین ژنی بەتوانا بەرێوەچوو.
دڵسۆز عوبێد یاریزانی یانەی سیروانی نوێ لەو پاڵەوانیەتییەدا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری و خێراترین ژمارەی پێوانەیی خۆی ،کە ١٤.٤٠ چرکە بوو، تۆمار بکات.
سەرکەوتنی دڵسۆز عوبێد لە کاتێکدایە کە ماوەی سێ ساڵە دابڕاوە لە بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی ناوخۆی عێراق، وەک خۆی دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵیمە توانیم دووبارە پلەی یەکەم و ژمارەی کەسی و باشترین ژمارەی ژیانی وەرزشیم و دووەم باشترین ژمارەی عیراق تۆمار بکەم.




