ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، ٢٥ی ئادار، پێشبڕکێی هۆکی سەهۆڵی ژنانی ئاسیا لە شاری بیشکێک لە قرغیزستان بەڕێوەچوو و تیمی ژنانی ئێران بە ئەنجامی ٦-٠ لە تیپی میوانداری بردەوە و سەرکەوتنی دووەمی خۆی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی نەتەوەیی ژنانی ئێران پێشتر بە ئەنجامی ١٦-٠ لە ئیماراتی بردەوە و لە درێژەی ئەم کێبڕکێیانەدا، هەڵبژاردەی نەتەوەیی ژنانی ئێران ڕۆژی هەینی، ٢٩ی ئادار ڕووبەڕووی هیندستان دەبێتەوە و ڕۆژی دواتر ڕووبەڕووی فیلیپین دەبێتەوە.




